×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

ڕوسیا گەڕانەوەی 26 منداڵی داعشی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

کۆمیساریای مافەکانی منداڵانی ڕوسیا، گەڕانەوەی 16 منداڵی ڕووسی لە کەمپێکی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند.

ماریا لڤۆڤا بیلۆڤا،کۆمیساریای مافەکانی منداڵانی ڕوسیا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئاشکرای، کار لەسەر گەڕانەوەی ژمارەیەك منداڵ لە سوریاوە دەکات، پێش کۆتایی ئەمساڵ.

بیلۆڤا دوێنێ هەینی بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ ژمارەیەك منداڵی ڕوسی لە كەمێكی ڕۆژئاوای كوردستان گەڕاونەتەوە وڵات، كە پێكهاتوون لە 14 کوڕ و 12 کچ، و تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ 12 ساڵە، و بەم زووانە چاویان بە کەسوکاریان دەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەومنداڵانە پێش ئەوەی چاویان بە کەسوکارەکانیان بكەوێت، لە نەخۆشخانەکانی مۆسکۆ پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت و لە سەنتەرەكانی پاڵپشتی خێزان و منداڵان لە مۆسکۆ پەروەردە دەكرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی "تاس"ی ڕوسی، تا ئێستا ڕوسیا 592 منداڵی گەڕاندووەتەوە کە لە دایک و باوکێکی ڕوسی بوون و پەیوەندییان بە ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام ناسراو "داعش"ەوە لە سوریا، عێراق، پاکستان و تورکیا کردووە.

منداڵانی ڕوسیا لە ساڵی 2018ەوە بە هاوکاری کۆمیساری مافی منداڵانی ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.

  • ڕوسیا گەڕانەوەی 26 منداڵی داعشی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات

  • لەبەرژەوەندى مامۆستایانى وانەبێژ بڕیارێک دەرکرا

  • پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی قەیووم پێشکەشی پەرلەمانى تورکیا کرا

  • ئەنجامی بەرایی: دانیشتوانی عیراق لە 46 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

  • مەحمود مەشهەدانی: ناوچەکە لەبەردەم جەنگێکی گەورەدایە

  • بی بی سی: تورکیا کارەبا و ئاوی ملیۆنێک کەسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕیوە

  • پرۆسەى سەرژمێری ڕادەگیرێت

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

سەرەکی