×

فەهمی بورهان
3   کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانیەكان وەڵامی توركیا دەداتەوە

ناوەندی هەواڵ

فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەبارەی كەركووكەوە وەڵامی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەداتەوە، دەڵێت"  ئەوانەی بۆ سەرژمێریی گەڕانەوە كەركووك خەڵكی رەسەنی شارەكەن".
وەزارەتی دەرەوەی توركیا، راگەیەندراوێكی لەبارەی پرۆسەی سەرژمێری لە كەركوك بڵاوكردەوە رایگەیاند: لە نزیكەوە چاودێریی پرۆسەكەیان كردووە و گەڕانەوەی ئەو خێزانە كوردانە بۆ كەركووك نیگەرانیی توركمان و عەرەبی پارێزگاكەی لێكەوتووەتەوە، هیوادارن بەرپرسانی عێراق، توركمان نەكەنە قوربانی پرۆسەی سەرژمێری.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: توركمان پردی پەیوەندیی نێوان توركیا و عێراقن و لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی كۆمەڵكوژی بوونەتەو چاوەڕوانی و هەستیاریی ئەوان لە كەركووك ئەوەیە دەستكاری دیمۆگرافیای شارەكە نەكرێت و پێكهاتەكانی پارێزگاكە بەگوێرەی ئەو بنچینەیەی لەسەری رێككەوتبوون درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن.
بەڵام ئەمڕۆ فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم لە وەڵامدا ڕایگەیاند:  ئێمە وەك نەتەوەی كورد سوپاسگوزارین هەر لایەنێك پێمان بڵێت كێ كەركوكی نییە.
وتیشی:  ئەوەی كە دەوترێت ئەوانەی رۆشتونەتە كەركووك، خەڵكی شارەكە نین و نادەستوری و نایاساییە، با بەپێی یاسا و دەستور دوریان بخەینەوە.
" كەركووكییەكان لەو رۆژەدا نیشانیاندا كە بەپێی یاسا خاوەنی ئەو شارەن،  حزبی بەعس نەیتوانی خۆشەویستی كەركووك لە ناخی كەركووكییەكاندا بهێنێتە دەرەوە، ئێستا قورسە بە میزاجێكی شەخسی و سیاسەتێكی شۆڤێنی بهێنرێتە دەرەوە". فەهمی بورهان وای وت.

  • سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانیەكان وەڵامی توركیا دەداتەوە

  • بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەرچوو

  • كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگایەكی دیكەش دەكەونەكار

  • حەوت ئەندامی داعش دەستگیركران؛ پلانێكی تیرۆریستی لە كەركوك شكستیپێدەهێنرێت

  • ڕوسیا گەڕانەوەی 26 منداڵی داعشی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند

  • کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات

  • لەبەرژەوەندى مامۆستایانى وانەبێژ بڕیارێک دەرکرا

  • پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی قەیووم پێشکەشی پەرلەمانى تورکیا کرا

  • ئەنجامی بەرایی: دانیشتوانی عیراق لە 46 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

سەرەکی