14   کاتژمێر پێش ئێستا 9518 جار خوێنراوەتەوە

نوخشه‌ ناسیح: داهاتى سێ ڕۆژى فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتره‌ لەملیارێک‌و 700 ملیۆن دینار

فێستیڤاڵی هەنار لەهەڵەبجە تەواوبوو کە تیێدا دەرفەتی بەبازاڕکردنی گەورەی ڕەخساندبوو بەبڕی زیاتر لەملیارێک‌و 700 ملیۆن دینار بەرهەمی خواردن‌و کشتوکاڵی لەفێستیڤاڵەکە ساغکراونەتەوەو هەزاران هەلی کاری ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆی ڕەخساند.

سێ ڕۆژە هەڵەبجە جمەی دێ لەگەشتیارو سەردانیکاری ناوخۆو بیانی، خێرو بێری زۆری بۆ ناوچەکە هێناو هەزاران کەس سوودمەندبوون، جگەلەوەی دەیان تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی‌و خواردەمەنی ساغکراونەتەوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری سێ ڕۆژی فێستیڤاڵەکەی خستەڕوو وتى:"بایی یەک ملیارو 700 ملیۆن دینار بەرهەمی جۆراوجۆر لەفێستیڤاڵەکە فرۆشراون، 700 ملیۆن دینار بەرهەمی کشتوکاڵی، 800 ملیۆن دینار  بەرهەمی خواردەمەنی‌و 200 ملیۆن دینار کاری دەستی".

وتیشى، "81 هەزار ئۆتۆمبێل لەماوەی سێ ڕۆژدا چوونەتە نێو هەڵەبجە، 55 مەنشەئە، 204 پاس‌و 720 مینی پاس، هەروەها چوار هەزارو 900 کەسیش بەماتۆڕسكیل لەفێستیڤاڵەکە بەشداریانکردووە".

ئه‌وه‌شى وت، "419 هەزارو 700 گەشتیارو سەردانیکەر لەماوەی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵەکە هاتوونەتە هەڵەبجەو 35%یشیان سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە، هاوكات 700 کەپرو ستاند لەفێستیڤاڵەکە دانرابوون، 210 کەس هەلی کاری ڕاستەوخۆو سێ هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆی بۆ هاووڵاتیان‌و کاسبکاران ڕەخساندووه‌".

  • تۆم باراك ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌سه‌ده‌و جۆلانى ئاشكراده‌كات

  • لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

  • نوخشه‌ ناسیح: داهاتى سێ ڕۆژى فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتره‌ لەملیارێک‌و 700 ملیۆن دینار

  • سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9و سه‌رجه‌م مووچه‌كانى دیكه‌ ده‌كرێت

  • هۆشداریى به‌گۆڕان ده‌درێت.. مووچه‌ى 100 كارمه‌ند قه‌زراره‌و نه‌یداوه‌

  • ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى مانگى 9 داواكارییه‌كى نوێى هه‌یه‌

  • تره‌مپ ته‌نها له‌یه‌ك كاتژمێردا زیانێكى 25 ملیار دۆلارى له‌زوكه‌ربێرگ ده‌دات

  • هه‌ڕه‌شه‌ قورسه‌كه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ عێراق‌و وه‌زیرى به‌رگرى عێراق هه‌موان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • بۆچی تورکیا فڕۆکەی جەنگیی بەکارهاتووی ئەوروپی دەکڕێت؟

سەرەکی