18   کاتژمێر پێش ئێستا 10274 جار خوێنراوەتەوە

لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

دوو مانگ‌و 10 ڕۆژ بەسەر هێرشی هێزەکانی یەکێتیی بۆسەر لالەزار لەسلێمانی تێپەڕیوەو تائێستا دۆخی دەستگیرکراوان بەتایبەتی لاهور شێخ جەنگی‌و کەسە نزیکەکانی نادیارە، به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى سەربەخۆی مافی مرۆڤ-یش ده‌ڵێت، "ڕێگەنەدان بەبینینی ڕووبەڕووی کەسوکارو مانەوەی کەیسەکان بەهەڵواسراوی، نیگەرانییەکی زۆری دروستکردووە، لەکاتێکدا چارەنووسی دوو ملیۆن دۆلاری یانەی نەورۆزو دۆخی سەختی خێزانی دەستگیرکراوان گومان‌و پرسیاری زۆری لێکەوتووەتەوە".

وه‌كو سلێمان موحسین بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاشكرایكردووه‌، "دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 70 ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکانی لالەزار لەسلێمانی، دۆخی ئەو گەنجانەی دەستگیرکراون‌و لەزیندانەکانی هێزەکانی یەکێتیدان، هێشتا بەنادیاری ماوەتەوە، ئه‌وه‌ى بەدەست ئێمه‌ گەیشتووە نیگه‌رانین، تائێستا ڕێگه‌نادرێت هیچ زیندانییەک کەسوکارەکەی بەشێوەیەکی ڕووبەڕوو ببینێت، بەڵکو تەنها لەپشت سیمێکەوەو لەدوورەوە دەتوانن یەکتر ببینن".

ئه‌وه‌شى وت، "نووسراومان کردووەو ناڕەزایمان دەربڕیوە لەو جۆرە مامەڵەیە، لەکوردستان لەهیچ زیندانێک مامەڵەی ئاوا لەگەڵ زیندانیان ناکرێت".

لەبارەی شوێنی لاهوور شێخ جەنگی‌و پۆڵادی برایەوە، ڕایگه‌یاندووه‌، "زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە لەزیندانی کانی گۆمەوە گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ئاسایشی سلێمانی، بەڵام دۆخی کەسە نزیکەکانی لاهوور شێخ جەنگی وەک پاسەوان‌و سکرتێرەکەی، نادیارەو شوێنی زیندانیکردنیان گۆڕدراوەو کەس نازانێت بۆ کوێ براون".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "تائێستا هیچ کەسێک لەوانەی دەستگیرکراون دادگایینەکراون‌و کەیسەکانیان بەهەڵواسراوی ماوەتەوە".

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌شكردووه‌، "لەبارەی پرسی دوو ملیۆن دۆلارەکەی یانەی نەورۆز، زانراوه‌ کە لەکاتی هێرشەکەی هێزی کۆماندۆ بۆ سەر لالەزارو نزیکبوونەوەیان لەلاهوور شێخ جەنگی، ناوبراو بەیەکێک لەچەکدارەکانی وتووە کە بڕی دوو ملیۆن‌و 350 هەزار دۆلار لەژوورێکی نەسووتاودا هەیەو ئەمانەتی ئەوان بێت، چونکە پارەی یانەی نەورۆزە، بەڵام تائێستا چارەنووسی ئەو پارەیە نادیارەو کەس نازانێت چی بەسەرهاتووەو کێ بردوویەتی".

  • پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت

  • ئەردۆغان: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرهەمی کۆبوونەوەی شاندی دەبینن

  • تۆم باراك ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌سه‌ده‌و جۆلانى ئاشكراده‌كات

  • لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

  • نوخشه‌ ناسیح: داهاتى سێ ڕۆژى فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتره‌ لەملیارێک‌و 700 ملیۆن دینار

  • سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9و سه‌رجه‌م مووچه‌كانى دیكه‌ ده‌كرێت

  • هۆشداریى به‌گۆڕان ده‌درێت.. مووچه‌ى 100 كارمه‌ند قه‌زراره‌و نه‌یداوه‌

  • ته‌یف سامى بۆ مووچه‌ى مانگى 9 داواكارییه‌كى نوێى هه‌یه‌

  • تره‌مپ ته‌نها له‌یه‌ك كاتژمێردا زیانێكى 25 ملیار دۆلارى له‌زوكه‌ربێرگ ده‌دات

سەرەکی