4   کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی پابەندبوونی هەسەدەی بە یەکگرتن لەگەڵ سوپای سوریا دووپات کردەوە

ئیرادە میدیا

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، پابەندبوونی تەواوی بە تێکەڵکردنی هێزەکانیان لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا بە چوادێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپات کردەوە.

فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاشکرای کرد: پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرنگی لەگەڵ تۆم باراک، نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، ئەنجام داوە. لەم پەیوەندییەدا، هەردوولا ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریایان لە کۆشکی سپی تاوتوێ کردووە. جەختییشێ کردەوە لەسەر خێراکردنی پرۆسەی یەکگرتنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە پەیوەستبوونی سووریای بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە "هەنگاوێکی گرنگ" وەسف کرد. بە بۆچوونی مەزڵوم عەبدی: ئەم هەنگاوە نوێیە پاڵپشتییەکی گەورە بە دەستپێشخەرییە هاوبەشەکان دەدات بۆ گەیشتن بە شکستێکی هەمیشەیی ئەو ڕێکخراوە و نەهێشتنی مەترسییەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە.

مەزڵوم عەبدی، وتیشی: بە پەرۆشەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و بە هەماهەنگی کاردەکەین بەرەو داهاتوویەکی خۆشگوزەرانتر و پارێزراوتر بۆ گەلەکەمان لە سووریایەکی یەکگرتوودا.

  • سەنتەری میترۆ: 819 پێشێلکاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراوە

  • لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن: سەربازە عێراقییەکەی دوزخورماتوو دادگایی دەکرێت

  • فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان: لە هەڵبژاردن سەرکەوتین

  • مەزڵوم عەبدی پابەندبوونی هەسەدەی بە یەکگرتن لەگەڵ سوپای سوریا دووپات کردەوە

  • چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه‌

  • لایەنە سیاسییەکان تائێستا چەند کورسییان بەدەستهێناوە؟

  • هاوسه‌ره‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى نه‌یتوانیى ده‌نگ بدات

  • پارتى باسى ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كات كه‌ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵدا ده‌كات

  • سودانی: پابەندین بە دەستاودەست کردنی دەسەڵات

سەرەکی