2   کاتژمێر پێش ئێستا 39 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن: سەربازە عێراقییەکەی دوزخورماتوو دادگایی دەکرێت

ئیرادە میدیا

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن، سەرکەوتنی پلانی پاراستنی ئاسایشی دەنگدانی گشتی و تایبەتی ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونکردنەوەی لەبارەی ڕووداوێکی پێشێلکاری لە خورماتوو دا کە تێیدا کارمەندێکی سەربازی هێرشی کردبووە سەر هاووڵاتییەکی کوردی شارەکە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، قەیس مەحمەداوی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەو کارمەندە دەکرێت کە دەستدرێژیی کردووەتە سەر هاووڵاتییەک لە خورماتوو.

مەحمەداوی ڕوونی کردەوە: کارمەندێك دەستدرێژیی کردە سەر هاووڵاتییەک، لێکۆڵینەوە کراوە، ئەو کەسە ناسرایەوە و دادگەیی دەکرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هەرچەندە ناسنامە و ناوی سەربازەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە هەموو رووداوەکاندا بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ کراوە.

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، لە شاری خورماتوو، ڕووداوێک تۆمارکرا کاتێک هاونیشتمانییەک ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوە و لە ئەنجامدا سەربازێک هێرشیکردە سەری. ئەم ڕووداوە کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە سەرکۆنە کرا.

لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی مافەکانی هاووڵاتیان، بەتایبەت لە کاتی پڕۆسەی دەنگداندا و هەموو ئەو کەسانەی پێشێلکاری ئەنجام دەدەن، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایییان دەکەنەوە.

  • سەنتەری میترۆ: 819 پێشێلکاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراوە

  • لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن: سەربازە عێراقییەکەی دوزخورماتوو دادگایی دەکرێت

  • فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان: لە هەڵبژاردن سەرکەوتین

  • مەزڵوم عەبدی پابەندبوونی هەسەدەی بە یەکگرتن لەگەڵ سوپای سوریا دووپات کردەوە

  • چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆوه‌

  • لایەنە سیاسییەکان تائێستا چەند کورسییان بەدەستهێناوە؟

  • هاوسه‌ره‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى نه‌یتوانیى ده‌نگ بدات

  • پارتى باسى ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كات كه‌ هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵدا ده‌كات

  • سودانی: پابەندین بە دەستاودەست کردنی دەسەڵات

سەرەکی