10   کاتژمێر پێش ئێستا 5975 جار خوێنراوەتەوە

په‌روین بوڵدان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لەتورکیا ڕایگەیاند، چوونەتە قۆناغێکی ئەرێنیی پرۆسەی ئاشتییەوەو ئیدی پێویستی بەهەمواری یاسایی هەیە.
 
پەروین بوڵدان بۆ میدیایەکی نزیک لەپەکەکە لەبارەی دوایین ڕەوشی پرۆسەکەو دیداری شاندەکەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا قسەیکردووه‌. 
 
بوڵدان لەبارەی دیدارەکانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان‌و ئەردۆغان وتوویه‌تى، "ئۆجەلان‌و ئەردۆغان‌و باخچەلیش، ئیرادەی خۆیان بۆ چارەسەری پیشاندەدەن، من سێجار لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆبوومەتەوە، لەهەرسێ دیدارەکەشدا بڕوایەکی زۆرو ئیرادەی چارەسەریم بینی، لێدوانەکانی باخچەلیش لەجێی خۆیانن‌و بۆ پرۆسەکەش یارمەتیدەرن".
 
ئاماژەی بەوەدا، "دوای دانانی چەک، ئیدی چوونەتە قۆناغێک، کە بەسیاسەت چارەسەری پێشبکەوێت‌و بۆ ئەوەش پێویستە هەمواری یاسایی بکرێن".

  • زانیاریى له‌باره‌ى ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ى كاندیدبوون‌و ده‌رنه‌چوون

  • له‌هه‌ولێر یه‌كێتیى ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ كورسییه‌ك له‌ده‌ستبدات

  • یه‌كێتیى له‌باره‌ى له‌ده‌ستدانى دوو كورسى دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌روین بوڵدان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • جەنگیز چاندار: لە پرۆسەی چارەسەری هێشتا پێشکەوتنی کردەیی بەدەست نەهاتووە

  • کەشناسی هەرێم: سبەی باران دەبارێت

  • مارک ساڤایا: ئەمریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

  • ڕێبوار تەها بوو بەیەکەم كاندیدى سه‌ر ئاستى عێراق

  • كورسیه‌كانى كه‌ركوك گۆڕانكاریى به‌سه‌رداهات

سەرەکی