2024-05-16
158 جار خوێنراوەتەوە
رۆژی یه‌كشه‌ممه، دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه
ناوەندی هەواڵ
بریاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 19ی ئایاری 2025 دادگای فیدڕاڵیی عێراق دانیشتنێكی دیكه له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ساز بكات كه دژبه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاراسته‌ی دادگاكه‌ی كردبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئایار، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە كه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو واده‌ی دانیشتنی تایبه‌ت به سكاڵاكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
لدادگای فیدڕاڵی ده‌ڵێت:،"له‌سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندیی دادگا به‌پێی مادده‌ی 93 برگه‌ی یه‌كه‌م له ده‌ستوری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 كه ده‌ڵێت، "دادگای فیدڕاڵی تایبمه‌تمه‌نده به چاودێری كردنی ده‌ستوری بوونی یاسا و سیستمه كارپێكراوه‌كان" له سكاڵاكه ده‌كۆڵێته‌وه.
ڕۆژی 22-02-2024، دادگەی باڵای فیدراڵی‌ی عێراق 11 کورسی کۆتای پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە و بە نادەستووریی ناساندن.
ڕۆژی یەکشەممە، 06-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵایەکی لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد كه پەیوەندیی بە دوو خاڵەوە هەبوو: یه‌كه‌م/ ڕێکارەکانی دابەشکردنی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و دووه‌م/ هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسییەکەی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان. سەرۆکوەزیران داوای کردووە دادگاکە ئەو دابەشکارییە بە "نادەستوری" بزانێت.
دواتر ڕۆژی سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵی‌ی عێراق لە وەڵامی سکاڵاکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی بەپەلەی (ئەمری وەلائی) دەرکرد بە مەبەستی ڕاگرتنی رێکارەکانی جێبەجێ کردنی بڕگەی دووەمی ماددەی 2ی سیستمی 2ی تۆمارکردنی كاندیده‌كان و پەسه‌ندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ی ساڵی 2024.
دادگای باڵای فیدراڵی‌ی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوو، جێبەجێکردنی بڕگەکە ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان کە سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایاری 2024، لەسەر سکاڵای رزگار حاجى حەمە، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووەتەوە و بڕیاریداوە، نابێت ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە بڕیارەکانی تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، پابەندی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بن، چونکە لە تایبەتمەندى ئەوان نییە.
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان دەشڵێت، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەسەڵاتی یەکلاکەرەوەی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییانەی لە ئامادەکردن و جێبەجێکردنی هەڵبژاردنەکان درووست دەبن.
به‌وپێیه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له‌به‌ره‌نجامی ئاماده‌كاریی و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رهه‌ڵدده‌ده‌ن پسپۆری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه نه‌ك دادگای فیدراڵی و هه‌ر سكاڵایه‌كیش هه‌بێت به‌ته‌نیا ده‌بێت له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن بخرێته‌ڕوو.
له‌كۆتایی بڕیاره‌كه‌یدا، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ست به رێوشوێنه‌كانی بكاته‌وه بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان.
|