×

2   کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێکى سەربازى عێراق: تورکیا ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانی دەبێتەوە و رێژەى کوژرانى سەربازەکانى دەشارێتەوە

ناوەندی هەواڵ

شارەزایەکى ئەمنیى رایگەیاند، سوپای تورکیا دزەیان کردووەتە ناو 12 ناوچەی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پارێزگای دهۆک و هەندێک لە بارەگا سەربازییەکانیشى گەیشتونەتە قوڵاى 140 کیلۆمەتر بۆ قوڵایی ناو خاکی عێراق.

لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆناو خاکى عێراق و هەرێم بەردەوامى هەیە و بەپێى ئامارى رێکخراوى سپى تى ئەمریکیش تەنها لەمساڵدا بە هۆی ‌هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیاوە 23 هاوڵاتى مەدەنی شەهید و بوون و 17 هاوڵاتى دیکەش بریندا ربوون.

ئەحمەد تەمیمى شارەزاى بوارى ئەمنى لە نوێترین چاوپێگەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەی “بەغداد الیوم” رایگەیاندووە،  کێشەی کورد لە تورکیا بە فیشەک چارەسەر ناکرێت و ئەنقەرە دەگاتە قۆناغێک کە چارەسەری ئاشتییانە بە چارەسەری وەستاندنی ئەو خوێنبەربوونە دەزانێت کە دەیان ساڵە بەردەوامە.

دەشڵێت، تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بەڕێژەى 70%ى ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانی دەبنەوە، نیگەرانی و لە زیادبوونی ڕێژەی کوشتنی سەربازەکانی و شاردنەوەیان ئەوەى رانەگەیاندووە و ئەنقەرە نزیکەی 80 بارەگای هەیە کە بنکەی گەورەیان لە قوڵایی عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە کە نیوەیان لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەهۆی زیانی زۆرەوە ناچار دەبن دابخرێن.

بەوتەى تەمیمى، شەڕی شاخ ئاڵۆزترین شەڕە و پێویستی بە هێزی هەڵبژاردە هەیە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵیدا، تورکیا باش دەزانێت کە هەرچەندە زیاتر بچێتە ناو شەڕ زیانەکان دوو هێندە دەبن.

 

  • بەرپرسێکى سەربازى عێراق: تورکیا ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانی دەبێتەوە و رێژەى کوژرانى سەربازەکانى دەشارێتەوە

  • عێراق: پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان پێگەیشتووە و جەنگمان ناوێت

  • رێککەوتنێکى نهێنى بۆ دورخستنەوەى سودانى دەکرێت

  • حکومەتی عێراق: ناهێڵین گروپە چەکدارەکان خاکەکەمان بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل بەکاربهێنن

  • لیژنەی ئەمنی پەرلەمان: عێراق هێڵی سوورە و هێزە ئەمنییەكانمان ئامادەن بەرگریی لێبكەن

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

سەرەکی