×

ئۆتۆمبێلی هاتوچۆ لە هەرێم
2   کاتژمێر پێش ئێستا 193 جار خوێنراوەتەوە

عێراق و هەرێم یاسایەكی هاوبەش بۆ هاتوچۆ دەردەكەن

ناوەندی هەواڵ

عێراق و هەرێمی كوردستان یاسایەكی هاوبەش بۆ هاتووچۆ دەردەكەن، تاوەكو ئێستاش دوو كۆبوونەوەیان كردووە.
بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رەشنووسی پرۆژەیاسایەكی هاتووچۆی ئامادەكردووە و وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەشنووسەكەی پێ باشە،  لەسەر بنەمای ئەو رەشنووسە هەردوولا لیژنەیەكیان پێكهێناوە و گفتوگۆ دەكەن. 
تاوەكو ئێستا لیژنەكە دوو كۆبوونەوەی كردووە. یەكێكیان لە بەغدا و ئەوی دیكە لە هەولێر. 
عێراق و هەرێمی كوردستان دوو یاسای هاتووچۆی تایبەت بە خۆیان هەیە؛ عێراق یاسای ژمارە هەشتی ساڵی 2019ی هاتووچۆی هەیە؛ هەرێمی كوردستانیش یاسای ژمارە 86ی ساڵی 2004.
دوای رێككەوتنی هەردوولا، حكومەتی عێراق رەشنووسەكە رەوانەی پەرلەمان دەكات بۆ ئەوەی پەسندبكرێت و ئەوكاتە دەبێتە یاسایەكی هاوبەشی فیدراڵی لە تەواوی عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێ دەكرێت و هەموو رێنماییەكانی تێدا یەكدەخرێت، بە سزای سەرپێچی هاتووچۆشەوە.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە عێراق زیاتر لە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێلی تۆماركراو هەن. لە هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل بە فەرمی تۆماركراون.

 

  • عێراق و هەرێم یاسایەكی هاوبەش بۆ هاتوچۆ دەردەكەن

  • بەرپرسێکى سەربازى عێراق: تورکیا ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانی دەبێتەوە و رێژەى کوژرانى سەربازەکانى دەشارێتەوە

  • عێراق: پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان پێگەیشتووە و جەنگمان ناوێت

  • رێککەوتنێکى نهێنى بۆ دورخستنەوەى سودانى دەکرێت

  • حکومەتی عێراق: ناهێڵین گروپە چەکدارەکان خاکەکەمان بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل بەکاربهێنن

  • لیژنەی ئەمنی پەرلەمان: عێراق هێڵی سوورە و هێزە ئەمنییەكانمان ئامادەن بەرگریی لێبكەن

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

سەرەکی