×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ هەڕەشە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات

ناوەندی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر دادگای  تاوانەكانی نێودەوڵەتی دەكات و پشتگیری ناتانیاهۆ دەكات.

دوای بڕیارەكەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركرنی ناتانیاهۆ و گالانت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا پشتگیری سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەكات، ئەو داوەرەش كە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ناتانیاهۆ و گالانت دەكردووە بەریتانییە.

ترەمپ دەڵێت، ئەو بابەتە دەستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای تێدایە و بیر لەوەدەكاتەوە ئەو دادوەرە سزابدات.

مایك ڤاڵز ڕاوێژكاری ترەمپ بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا دەڵێت، ئەو دادگایە بەها و متمانەی نێودەوڵەتیی نییە و بڕیاریان داوە سزایەكی توندی بدەن لەسەر سیاسەتەكانی دژی ئیسرائیل و جولەكەكان.

كەریم خان داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیش یەكێكە لەو كەسانەی كە لەلایەن ترەمپەوە كراوەتەوە ئامانج و لەوانەیە سزا بدرێت.

  • بەرپرسیکی ئیسرائیلی هۆکاری دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ ئاشکرا دەکات

  • ترەمپ هەڕەشە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات

  • ئەمریکا: هەزاران سەربازی کۆریای باکوور بەشداریی جەنگی ئۆکرانیا دەکەن

  • هەڵوێستی ئێران لەبارەى یاداشتى دەستگیرکردنى نەتانیاهوو

  • ئێران پایته‌ختى وڵاتەکەی ده‌گوازێته‌وه‌

  • ڕوسیا موشەكە مەترسیدارەكەی بەكارهێنا

  • دادگای تاوانی نێودەوڵەتی یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ دەرکرد

  • ئەمریکا بڕیاری دا کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوام بێت

  • ده‌یانى لێكوشتوون؛ ئیسرائیل له‌ ناوه‌ڕاستى سوریا گروپه‌كانى نزیك له‌ ئێران ده‌كاته‌ ئامانج

سەرەکی