×

2   کاتژمێر پێش ئێستا 42 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسیکی ئیسرائیلی هۆکاری دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ ئاشکرا دەکات

ناوەندی هەواڵ

کاربەدەستێکی باڵای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، ڕێگری نەتانیاهۆ و گلانت لە لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەر و هۆکارەکانی ئەو جەنگەی ڕوودەدات وایکرد دادگاکە بریاری دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یواف گڵانتی وەزیری پێشوو هاوکات ئیبراهیم ئەلمەسری فەلەستینی بەرپرسی سەربازی حەماس بە تاوانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی دەربکات.

ڕۆژی هەینی بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ڕادیۆی گشتی ئیسرائیلی ڕاگەیاند؛  ئەگەر ناتانیاهۆ ڕێگەی بە کردنەوەی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی فەرمی بدایە لە هێرشەکەی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ی حەماس و ئەو شەڕەی کە بەهۆی ئەو هێرشەوە دەستی پێکرد، دەتوانرا ڕێگری لە بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکرایە کە تایبەت بوو بە دەستگیرکردنی هەریەک لە ناتانیاهۆ و گڵانت و بەرپرسە سەربازییەکەی حەماس .. 

ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، کە ناتانیاهۆ داواکانی لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ڕەتکردۆتەوە و دەڵێت، دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی لەو شێوەیە تا دوای کۆتایی هاتنی جەنگ چاوەڕێ بکرێت . 

بەرپرسە باڵاکەی ئیسرائیل کە قسەی بۆ ڕادیۆی گستی ئیسرائیل کردووە و ناوی ئاشکرا نەکراوە، ڕوونیکردەوە "ئەو کارانەی دادگای نێودەوڵەتی بڕیاری لەسەر دەدەن دژی ئەو وڵاتانەن کە دادوەری سەربەخۆیان نییە بتوانێت لێکۆڵینەوە لە خۆی بکات. 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەتانیاهۆ و یواف گالانت و فەرماندەی سەربازی حەماس ئیبراهیم ئەلمەسری فەلەستینی دەرکرد کە بە محەمەد دەیف ناسراوە بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە شەڕی کەرتی غەززەدا .

  • بەرپرسیکی ئیسرائیلی هۆکاری دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ ئاشکرا دەکات

  • ترەمپ هەڕەشە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات

  • ئەمریکا: هەزاران سەربازی کۆریای باکوور بەشداریی جەنگی ئۆکرانیا دەکەن

  • هەڵوێستی ئێران لەبارەى یاداشتى دەستگیرکردنى نەتانیاهوو

  • ئێران پایته‌ختى وڵاتەکەی ده‌گوازێته‌وه‌

  • ڕوسیا موشەكە مەترسیدارەكەی بەكارهێنا

  • دادگای تاوانی نێودەوڵەتی یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ دەرکرد

  • ئەمریکا بڕیاری دا کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوام بێت

  • ده‌یانى لێكوشتوون؛ ئیسرائیل له‌ ناوه‌ڕاستى سوریا گروپه‌كانى نزیك له‌ ئێران ده‌كاته‌ ئامانج

سەرەکی