عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
2024-11-21
58 جار خوێنراوەتەوە
عەبدوڵا ئۆجه‌لان شه‌ش مانگى دیكه ناتوانێت پارێزه‌ره‌كانى ببینێت
ناوەندی هەواڵ
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگى دیكه، قه‌ده‌غه‌ى بینینى پارێزه‌ره‌كانى
بۆ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه درێژ كرده‌وه.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه، 26 ساڵه به ڕێوشوێنى
تونده‌وه له زیندانى ئیمراڵى له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ره، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى
پارێزه‌رانى ویستوویانه سه‌ردانى بكه‌ن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى زیندانه‌كه‌وه
پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه شه‌ش مانگى دیكه ناتوانن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ببینن.
له هه‌شت ساڵدا 14 جار قه‌ده‌غه‌ى بینینى پارێزه‌ره‌كانى خراوه‌ته‌سه‌ر ئۆجه‌لان
له سێى مانگى پێنجى 2024 شه‌ش مانگ قه‌ده‌غه‌ى بینینى ئۆجه‌لان درێژكرایه‌وه،
پێشتر قه‌ده‌غه‌ى بینینى ئۆجه‌لان له ته‌موزى 2016 تا شوباتى 2018 به‌رده‌وام
بوو، له‌وكاته‌وه تائێستا ده‌بێته 14 جار كه قه‌ده‌غه‌ى بینینى ئۆجه‌لان درێژ
ده‌كرێته‌وه.
دوای چوار ساڵ لە گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان، عومەر ئۆجەلانی برازای عەبدوڵا ئۆجەلان
ڕۆژى 24-10-2024 ڕایگەیاند، چاوی بە رێبەری
زیندانیکراوی پەکەکە کەوتووه‌و دەشڵێت: سەردانەکە خێزانی بووە و خوازیاری بەردەوامی
دیدارن.
عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵا ئۆجەلان و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی
گەلان (دەمپارتی) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوەو دەڵێت:
سەردانی دورگەی ئیمراڵییان کردوە و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کەوتووە.
عومەر ئۆجەلان بەبێ ئاشکراکردنی هیچ زانیارییەک لەسەر دیدارەکەی لەگەڵ عەبدوڵڵا
ئۆجەلان، ئاماژەی بەوەداوە کە دیدارەکە خێزانیی بوە و دەخوان بەردەوامیی لەو جۆرە
سەردانانە هەبێت.
دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان و عومەر ئۆجەلانی برازای لە کاتێکدابوو، زیاتر له 43 مانگ بوو هیچ دیدار و پەیوەندییەک، لەگەڵ ڕیبەری
زیندانیکراوی پەکەکە سازنەکراوە بەر لەم دیدارەش، کۆتا دیداری لەگەڵ محەمەد ئۆجەلانی
برای بوو ساڵی 2021.
کۆتا
جار لە 25ی ئاداری ساڵی 2021، توانرا زانیاریی لە بارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستبکەوێت، ئەوەش بە ئەنجامدانی
پەیوەندیی تەلەفۆنی بوو لەگەڵ محەمەد ئۆجەلانی برایدا و ماوەی پەیوەندییەکە تەنها
سێ خولەک بوو، دوای ئەوە گۆشەگیرییەکی توند لە دژی بەڕێوەچوو، ڕێگە بە ئەنجامدانی
دیدار لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرانی نەدەدرا.
قه‌ده‌غه‌كردنى بینینى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌كاتێكدایه، زیاتر له مانگێكه
به‌رپرسانى توركیا باس له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ن، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌دواین دیداریدا
ڕایگه‌یاندبوو كه ده‌توانێت دۆخى شه‌ڕ بگۆڕێت بۆ ئاشتى، دواى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى
باخچه‌لى سه‌رۆكى پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توركیا ڕایگه‌یاندبوو "پێویسته ئۆجه‌لان
بێته په‌رله‌مان و كۆتایى په‌كه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت".
|