بینای پەرلەمانی کوردستان
46   خولەک پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

دامەزراوەی پەی: لەئەنجامی ململانێی پارتی و یەكێتی كوردستان بێ پەرلەمانە

ناوەندی هەواڵ

دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان لەڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی تێپەڕبونی ساڵڕۆژی یەکەم دانیشتنی سوێندخواردنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستاندا دەڵێت: ئەمڕۆ (2-12-2025) ساڵێك بەسەر یەكەم دانیشتنی سوێندخواردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا تێدەپەڕێت، تا ئێستاشی لەگەڵدابێت دانیشتنەكە بە كراوەیی هێڵدراوەتەوە، وێڕای سێ ساڵ بۆشایی یاسایی و دواتریش تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردندا، كەچی هێشتا هەرێمی كوردستان لەئەنجامی ململانێی هێزە سیاسییەكان (بەتایبەتی پارتی و یەكێتی) هێشتا بێ پەرلەمانە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دەمەزراوەی پەی

لە ساڵڕۆژی یەكەم دانیشتن سوێندخواردنیاندا:

هەق بوو پەرلەمانتارانی خولی شەشەم كار بۆ گێڕانەوەی شكۆی پەرلەمان بكەن!

ئەمڕۆ (2-12-2025) ساڵێك بەسەر یەكەم دانیشتنی سوێندخواردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا تێدەپەڕێت، تا ئێستاشی لەگەڵدابێت دانیشتنەكە بە كراوەیی هێڵدراوەتەوە، وێڕای سێ ساڵ بۆشایی یاسایی و دواتریش تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردندا، كەچی هێشتا هەرێمی كوردستان لەئەنجامی ململانێی هێزە سیاسییەكان (بەتایبەتی پارتی و یەكێتی) هێشتا بێ پەرلەمانە. لەكاتێكدا لەماوەی ئەم ساڵەی رابردوودا دەبوایە پەرلەمان ئەم كارانەی بكردایە:

1-دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرایە.
2-لیژنەكانی پەرلەمان (كە نۆزدە لیژنەن) دروست بكرانایەو هەڵبژاردنی ئەندامەكان و دەستەی سەرۆكایەتیان بۆ بكرایە.
3-سەرۆكی تازەی هەرێم هەڵبژێردرایە.
4-كابینەی نوێی حكومەت (كابینەی دەیەم) هەڵبژێردرایەو ئێستا لەكاردا بووایە.
5-یاسای بودجەی هەرێم بۆ ساڵانی 2025 و 2026 پەسەند بكرانایە.
6-چەندین یاسای نوێ دەربچوێنرانایە.
7-چەندین یاسا كە بەسەرچوونە هەموار بكرابوونایەتەوە.
8-دەستەی دەستپاكی (نەزاهە) ماوەی (8) ساڵە سەرۆكەكەی ماوەی یاسایی بەسەر چووە، ئەركی پەرلەمان بوو لەو ساڵەدا سەرۆكێكی نوێی بۆ هەڵبژاردایە.
9-دیوانی چاودێری دارایی ماوەی (4) ساڵە بێ سەرۆكە و كارەكانی پەكیان كەوتووە، ئەركی پەرلەمان بوو لەو ساڵەدا سەرۆكێكی نوێی بۆ هەڵبژاردایە.
10-كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ماوەی (6) ساڵە ماوەی یاسایی كۆمسیارەكانی بەسەر چوونەو دامەزراوەكە بەپێی یاسا پەكی كەوتووە، ئەركی پەرلەمان بوو کۆمسیاری نوێی بۆ هەڵبژاردایە.
11-دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ماوەی یاسایی سەرۆكەكەی بەسەرچووە، ئەركی پەرلەمان بوو سەرۆكێكی نوێی بۆ هەڵبژاردایە.
12-چاودێری ئەو دەیان یاسایەی بكردایە كە لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێكردنەوە پێشێلكراون و رۆژانە پێشێل دەكرێن.
13-چاودێری وردی دەسەڵاتی جێبەجێكردنی بكردایە لەو لەیاسادەرچوونانەی دەكرێت.
14-كاری بكردایە بۆ ئامادەكردنی رەشنوسی دەستوری هەرێمی كوردستان و دەبووایە ئێستا دەنگی لەسەر بدرایە.
15-پەرلەمان كە بەپێی یاسا بەرزترین دامەزراوەو مەرجەعی خەڵكی كوردستانە لە یەكلاكردنەوەی پرسە چارەنوسسازەكاندا، رۆڵی خۆی بگێڕایە لە پرسی بودجە و موچەی موچەخۆراندا كە ساڵانە بەهۆی ململانێی نێوان هەولێر و بەغداوە چەند موچەیەكیان دەفەوتێت.

ئەمانەو چەندین پرسی گرنگی تر ئەركی پەرلەمان بوو ئەنجامیان بدات، بەڵام هیچكام لەو ئەركە پەیرەوی و یاساییانەی ئەنجامنەدا، وێڕای ئەو دەیان بەڵێنەی لایەنە سیاسییەكان بە هاوڵاتیانیاندا، وێرای ئەو سەدان بەڵێنەی كاندیدەكان بە دەنگدەرانیاندا، تاكە كارێك پەرلەمانتارەكان كردبێتیان وەرگرتنی موچەی مانگانەیان بووە! كە ئەمەش لەگەڵ هیچ دەستور و یاسا و داب و نەریتێكدا وێكنایەتەوە! دەتوانرێت ناوی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامەکانی لە درێژترین كۆبوونەوەی كراوە و بێدەنگترین پەرلەمانتاردا بخرێنە كتێبی گینزەوە! لەكاتێكدا هەق بوو پەرلەمانتارانی ئەم خولە كار بۆ گێڕانەوەی شكۆی پەرلەمان بكەن!

كەچی بە پێچەوانەوە، نەك هیچ هەنگاوێکیان بۆ نەنا، بەڵكو کاراکتەرێکی ئەو ڕەوشە بوون کە دەگوزەرێت، کە خۆی لە بێبەهاكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، لێدان لە شكۆی دەسەڵاتی یاساداناندا دەبینێتەوە، ناهەقیەكی ئاشكرا دەکەن بەرامبەر ئیرادەی خەڵك و دامەزراوە شەرعیەكانی هەرێم، ئەمەش لەگەڵ هیچ كام لە پەیڕەو و كارنامەی قەوارە سیاسییەكان و بەڵێنەكانیاندا وێك نایەتەوە، ئەگەر زیاتر بخایەنێت سەردەكێشێ بۆ سەرەنگومكردنی ئەو قەوارە سیاسییەی بەخوێن و ئارەقی خەڵكی كوردستان درووستبووەو بەرپرسیاری یەكەمی بەردەم مێژووش هەردوو حزبی دەسەڵاتداری (پارتی و یەكێتی)ن.

دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان
2-12-2025

  • دامەزراوەی پەی: لەئەنجامی ململانێی پارتی و یەكێتی كوردستان بێ پەرلەمانە

  • کۆمپانیای لانازو ڕاگواستنی زۆرە ملێی گوندی لاجان لە سنوری هەولێر

  • کۆنوسی کۆبونەوەکەی ئەمرۆی ئیمرالی بۆ ماوەی 10 ساڵ بە نهێنی دەمێنێتەوە

  • بێ موچه‌یى‌و نائارامیه‌كى گه‌وره‌ ڕوو له‌وشاره‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن توركیاو گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ داگیركرا

  • هه‌ڵوێستێك له‌په‌رله‌مانى توركیاوه‌ هه‌مووانى شۆك كرد

  • بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • شیعه‌كان له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ بڕیارێك ده‌ده‌ن‌و به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى لێ ده‌سه‌ننه‌وه‌

  • 600 ملیار دۆلار پێشوازیى له‌شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ كرد

  • سوودانى بێهیوا ده‌كرێت له‌ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆك وه‌زیران

سەرەکی