1 کاتژمێر پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
وردەکاری؛ بەندەکانی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران
ناوەندی هەواڵ
لە کاتێکدا وادیارە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەمریکا و ئێران نزیکە، پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی وردەکاری رێککەوتنەکە بڵاو دەکاتەوە.سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت رێککەوتنێک ئیمزا ناکات کە هەموو ئەوانەی دەیەوێت بەدەستی نەهێنێت.
بە وتەی بەرپرسێکی ئەمریکا، رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران کە نزیکە لە ئیمزاکردن، درێژکردنەوەی ئاگربەستی بۆ ماوەی 60 رۆژ تێدایە، هەروەها کردنەوەی گەرووی هورمز بە بێ باج، ڕێگە بە ئێرانیش دەدرێت نەوتەکەی لە رێگەی دەریاوە بفرۆشێت، هەروەها گفتوگۆکانیش لەسەر سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەردەوامە.
ئەم رێککەوتنە دەبێتەهۆی دوورکەوتنەوە لە سەرهەڵدانەوەی جەنگ، لەگەڵ سوککردنی ئەو دۆخەی بۆ وزەی جیهانی دروستبووە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ڕوون نییە ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی ئاشتییەکی هەمیشەیی یاخودنا، چونکە داواکارییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەخۆدەگرێت، کە ئەوەش هەمان داواکاری بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە.

رێککەوتنەکە کەی رادەگەیەنرێت؟
نێوبژیوانکاران و بەتایبەتیش پاکستان، لە هەوڵدان ئەمڕۆ یاخود سبەینێ رێککەوتنەکە ڕابگەیەنرێت، هەرچەندە بە ڕەسمی پەسەند نەکراوە، ئاژانسی رۆیتەرزیش لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەوەی ئاشکراکردووە، رێککەوتنەکە ئەگەر لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە پەسەند بکرێت، ڕەنگە موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵاش پەسەندی بکات.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی بەم داڕشتنەی ئێستایەوە واتە پێش پەسەندکردن ئاشکراکردووە، ئێستاش گفتۆگۆ لەنێوان وەفدی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا لەسەری بەردەوامە.

ڕێککەوتنەکە چی تێدایە؟
ئەمریکا و ئێران رێککەوتنێک بۆ راگرتنی جەنگ بۆ ماوەی 60 رۆژ رادەگەیەنن و ئەگەری درێژکردنەوەشی هەیە.
لەو ماوەیەدا، گەرووی هورمز دەکرێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ باجێک لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان هەبێت، ئێرانیش ڕەزامەند دەبێت لەسەر هەڵگرتنی مینە دەریاییەکان کە پێشتر چاندوونی تا کەشتییەکان بتوانن بە ئاسانی هاتووچۆی پێدا بکەن.
لە بەرامبەردا ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵدەگرێت، جگە لەوەی هەندێک لە سزاکانی سەر ئێران سوک دەکرێت تا بتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت، هەروەها ئێران پابەند دەکرێت بەوەی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیی نەدات.
گفتوگۆکانی تر لەماوەی 60 ڕۆژدا بەڕێوەدەچن، کە سەبارەت بە هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانە لەگەڵ لەناوبردنی ئەو بڕە یۆرانیۆمەی هەیە.
بە وتەی دوو سەرچاوەی باڵا، ئێران بە زارەکی لە رێگەی نێوبژیوانکارانەوە بەڵێنی بە ئەمریکا داوە، سازش لەسەر هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بکات و دەستبەرداری ئەو بڕە یۆرانیۆمەش ببێت کە لە ئاستێکی بەرزدا پیتێنراوە.

ترەمپ ڕێککەوتنەکەی بینیوە
ئەمریکاش رەزامەندی دەربڕیوە گفتوگۆ لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران بکات، لەگەڵ لابردنی بلۆکی سەر پارەکانی ئێران لەماوەی 60 ڕۆژدا، بەڵام ئەم هەنگاوانە کاتێک دەنرێن کە نزیک بووبێتنەوە لە رێککەوتنی کۆتایی.
لەماوەی ئەو 60 رۆژەدا هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەمێننەوە، پاشەکشێ ناکەن تا ئەوکاتەی لەگەڵ ئێران دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
لەلایەكی ترەوە، ترەمپ بە كەناڵی سی بی ئێسی راگەیاندووە، رەشنوسی رێککەوتنێکەی لەگەڵ ئێران بینیوەو ناتوانێت بە میدیاکانی بڵێ پێش ئاگادارکردنەوەی ئێرانییەکان رازی دەبێت لەسەری یان نا.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشكردووە لەوەی، رێککەوتنێک ئیمزا ناكات کە تێیدا هەموو ئەو شتانە بەدەستنەهێنێت كە دەیەوێت.
ئیسرائیل ترسی لە چی هەیە؟
لە کۆتایی لێکتێگەیشتنەکەدا، بە ڕوونی باس لەوە کراوە کۆتایی بە جەنگی ئیسرائیل و حزبوڵا لە لوبنان دەهێنرێت.هەرچەندە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەبارەی ئەم خاڵەوە نیگرانی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەیاندووە.هەروەها نەتەنیاهۆ ترسی خۆی سەبارەت بە لایەنەکانی تری رێککەوتنەکە نیشان داوە، بەڵام بە وتەی بەرپرسە ئەمریکیەکان نەتەنیاهۆ بۆ ئەوە "پاساوی دۆخی ناوخۆیی هەیە"، ترەمپیش بەرژەوەندی ئەمریکا و ئابوری جیهانی بەلاوە گرنگە.
-
وردەکاری؛ بەندەکانی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران
|
-
سهردانى مهسرور بارزانى له غیابى فراكسیۆنه كوردییهكان بۆ بهغداد هۆكارى چییه؟
|
-
تیمی تەكنیكی و یاسایی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە لە بەغدادن
|
-
ئێران تاوتوێی نوێترین وەڵامی ئەمریكا دەكات؛ ترەمپ هەڕەشە دەكات
|
-
دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە
|
-
ئەمریكا ئاماژە بە پێشكەوتنی گفتوگۆكان دەكات؛ ئێرانیش هەڕەشەی جەنگێك كە ناوچەكە تێدەپەڕێنێت
|
-
ئەحمەدی نەژاد ونە؛ نیویۆرك تایمز پلانێكی شكستخواردووی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران ئاشكرادەكات
|
-
تا مانگی پێنج تەواو نەبێت داهات نانێرین؛ پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت؟
|
-
پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟
|
|
|
|