نمایشێكى سه‌ربازیی له‌ چین به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ڕووسیا و كۆریا
3   کاتژمێر پێش ئێستا 53 جار خوێنراوەتەوە

نمایشێكى سه‌ربازیی له‌ چین به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ڕووسیا و كۆریا؛ سه‌رۆكى ئه‌مریكا توڕه‌ ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

به‌ ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى كۆتایى هاتنى نمایشێكى سه‌ربازیی گه‌وره‌ له‌ په‌كینى پایته‌ختى چین، كه‌ به‌بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى جه‌نگیی دووه‌مى جیهانییه‌وه‌ كرابوو، دۆناڵد تره‌مپ كه‌وته‌ باسكردنى ڕۆڵى ئه‌مریكا له‌ هاوكاریكردنى چین تا له‌ده‌ست داگیركارى ژاپۆنیه‌كان ڕزگارى ببێت، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا سه‌رۆكه‌كانى چین و ڕووسیا و كۆریاى باكورى به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ پلانگێڕییان له‌دژى وڵاته‌كه‌ى كردووه‌.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، شى جین بینگ سه‌رۆكى چینى به‌ پیلانگێڕى به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پووتن سه‌رۆكى ڕووسیا و كیم جۆنگ ئوون سه‌رۆكى كۆریاى باكور دژ به‌ ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كرد، كه‌ هه‌رسێكیان پێكه‌وه‌ له‌ په‌كین ئاماده‌ی نمایشێكى سه‌ربازیی گه‌وره‌ بوون بۆ یادكردنه‌وه‌ى كۆتایى جه‌نگیی دووه‌مى جیهانیی.

سه‌ره‌تا له‌ پۆسته‌كه‌یدا له‌ تروس سۆشیال، تره‌مپ باسى له‌ ڕۆڵى ئه‌مریكا كرد له‌ هاوكاریكردنى چین تا له‌ داگیركارى ژاپۆن ڕزگارى ببێت، دواتر هیواى ڕۆژێكى خۆشى بۆ سه‌رۆكى چین خواست له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یدا، دواتر به‌ زمانێكى گاڵته‌ئامێزه‌وه‌ نووسیویه‌تى ڕێز و سڵاوم به‌ ڤلادمیر پووتن و كیم جۆنگ ئوون بگه‌یه‌نه‌، له‌كاتێكدا پلانگێڕى دژ به‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكى ئه‌مریكا دواتر پرسیارێك ده‌كات كه‌ خۆى به‌ گرنگ ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت پێویسته‌ سه‌رۆكى چین وه‌ڵامى بداته‌وه‌، دواتر ده‌پرسێت ئایا سه‌رۆكى چین ڕۆڵ و هاوكارى ئه‌مریكاى له‌بیره‌ بۆ ڕزگاركردنى له‌ داگیركارێكى بیانى، ده‌شڵێت "زۆر ئه‌مریكى مردن له‌پێناو ئه‌وه‌ى چین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، هیوادارم ئه‌و ڕێز و بیركردنه‌وه‌یه‌ به‌ده‌ستبهێنن كه‌ به‌ ئازایه‌تى و قوربانیدانیان ئه‌نجامیاندا".

بڵاوكراوه‌كه‌ى تره‌مپ دواى چه‌ند كاتژمێرێك بوو له‌ نمایشێكى سه‌ربازیی گه‌وره‌ به‌ بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى 80 ساڵ به‌سه‌ر ته‌سلیم بوونى ژاپۆن و كۆتایى هاتنى جه‌نگى دووه‌مى جیهانیی، به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكى چین بانگهێشتى سه‌رۆكى 20 ده‌وڵه‌تى جیهانى كردبوو، به‌تایبه‌تیش هاوتا ڕووسیی و كۆرییه‌كه‌ى.

 

 

 

  • تره‌مپ بیرۆكه‌ى هه‌یه‌ و ئێران گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ناكات

  • نمایشێكى سه‌ربازیی له‌ چین به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ڕووسیا و كۆریا؛ سه‌رۆكى ئه‌مریكا توڕه‌ ده‌كات

  • تره‌مپ خۆى بێلایه‌ن ده‌كات؛ ئێران به‌رپرسیارێتى دووباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى ئه‌مریكا

  • لە بارەی كەیسی پێشمەرگەكەی پارتییه‌وه‌؛ ئاسۆ حاجى له‌سه‌ر چى كوژرا؟

  • پێشنیارە سێ ڕەهەندییەکەی ئۆجالان

  • کارەبا 24 کاتژمێریەکەی حکومەت بە پشتی مۆلیدە ئەهلییەکان بەردەوام دەبێت

  • دوێنێى لێ بووه‌ به‌ پێرێ؛ پارتى به‌ ناوی چاودێرێكه‌وه‌ وه‌ڵامى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌داته‌وه‌

  • تۆم باراک لە عێراق؛ ستراتیژی ناوەندیی و بێدەنگکردنی چەکە یاخیبووەکان

  • گۆرانکارییەکان لایەنەکانی عێراق و هەرێمی تەنگەتاو کردووە؛پێکهێنانی حکومەت بە دەست و خەتی ئەمریکا و تورکیا و ئێران

سەرەکی