2 کاتژمێر پێش ئێستا
58 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ بیرۆكه‌ى هه‌یه و ئێران گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ناكات
هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکا لە نزیک گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە
ناوەندی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ڵێت "بیرۆكەیەكی هەیە و گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران لە قۆناغەكانی كۆتایدایەو دوو سێ رۆژێك دەخایەنێت"، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیلیش ده‌ڵێت "له‌م قۆناغه‌دا بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران"، ئێرانیش ڕایگه‌یاندووه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و گرژییانه‌ى ڕوویدا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن.هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکاش دوێنێ لە نزیک گەرووی هورمز کەوتووەتە خوارەوە، ئەمریکا روونکردنەوەی لەبارەوە نەداوە بەڵام تیمەکەی رزگارکراون، ئێرانیش لەوبارەیەوە روونکردنەوەی نەداوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، رایگەیاند، رەنگە لە ماوەی چەند رۆژێکی كەمدا بیرۆکەیەکی هەبێت سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران.
ترەمپ وتیشی: هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە قۆناغەكانی کۆتاییدایە.
ترەمپ دوای ئامادەبوونی لە یارییەكی باسکە لە نیویۆرک، بە رۆژنامەنوسانی وت، ئێمە لە قۆناغی کۆتاییداین بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە زۆر باش دەبێت.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا لەبارەی كاتى گەیشتن بە رێککەوتن وتی، دوو سێ رۆژێ دەخایەنێت.

نه‌ته‌نیاهۆ:له‌م كاته‌دا خۆمان به‌دوور ده‌گرین له هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌ڵێت، له‌م كاته‌دا خۆیان به‌دوور ده‌گرن له هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران، به‌ڵام ده‌شڵێت به هێزه‌وه وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه.
نه‌ته‌نیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر جارێكى تر ئێران و حزبوڵا هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌ى به هێزێكى زیاتر وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، ده‌شڵێت ئێستا ئێران و حزبوڵا له هه‌موو كاتێك لاوازترن.
سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل باس له‌وه‌شده‌كات، هێشتا جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران و حزبوڵا كۆتایى نه‌هاتووه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاشى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئیسرائیل به‌ته‌واوه‌تى مافى به‌رگریكردن له‌خۆى هه‌یه.
وته‌كانى نه‌ته‌نیاهۆ دواى چه‌ند كاتژمێرێك بوو له وه‌ستاندنى هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، كه ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ئاڵۆزى سه‌ربازیی بوو له‌دواى ئاگربه‌ستى نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران له مانگى نیسانى ڕابردوو، كه له‌سه‌ر داواى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا.
به‌پێى هه‌واڵێكى سى ئێن ئێن، ته‌لئه‌بیب ڕ‌ازى بووه له‌سه‌ر داواكه‌ى ئیداره‌ى تره‌مپ، كه هێرش نه‌كاته سه‌ر ئێران له وه‌ڵامى هێرشه مووشه‌كیه‌كاندا، به‌ڵام هێرشه‌كانى بۆسه‌ر باشورى لوبنان به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوێنێ باره‌گاى خاته‌مولئه‌نبایى ئێران ڕایگه‌یاندبوو، پرۆسه سه‌ربازیه‌كانى دژ به ئیسرائیل ڕاگرتووه، به‌ڵام به توندتر هێرش ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته‌وه سه‌ر لوبنان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان ڕایگه‌یاندووه، خه‌ریكه ئامانجى كۆتایى گفتوگۆكانى نێوان ئێران و ئه‌مریكا به‌دیدێت، داواشى له لایه‌نه ناكۆكه‌كان كرد دان به خۆیاندا بگرن. ئێرانیش دووپاتى كردووه‌ته‌وه، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به ئامانجى كۆتایى هێنان به جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ڕێگه‌ى پاكستانه‌وه به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئاڵۆزییه‌ى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕوویدا.
ئیسماعیل به‌قائى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاندووه، گفتوگۆ دیپلۆماسیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌ر دۆخێك‌دا بێت.
له شه‌وى یه‌كشه‌ممه، ئێران به‌هۆى به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆسه‌ر لوبنان، هێرشى مووشه‌كیی كرده‌سه‌ر ئیسرائیل، له‌وه‌ڵامدا ئیسرائیل چه‌ند هێرشێكى بۆ ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاواى ئێران ئه‌نجامدا.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌باره‌ى جه‌نگ و گفتوگۆ ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
دوێنێ له كۆنفرانسى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یدا، ئیسماعیل به‌قائى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، باسى له به‌رده‌وامیی گفتوكۆكان و هاوكات هێرشى شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌ى ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل و هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى كرد.
كۆنفرانسه‌كه له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌چوو، ڕۆژێك پێشتر ئێران و ئیسرائیل سه‌رقاڵى هێرشكردنه‌سه‌ر یه‌كترى بوون، له سه‌ره‌تاى قسه‌كانیدا به‌قائى له‌باره‌ى هێرشى مووشه‌كیی ئێران كه شه‌وى یه‌كشه‌ممه بۆسه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامیدا، باسى له‌وه‌كرد ئێران دواى ماوه‌یه‌كى زۆر دان به‌خۆداگرتن و چه‌ندین جار هۆشدارى به ئه‌مریكا و ئیسرائیل و به‌رده‌وامیی پێشێلكارییه‌كانى ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه،ئه‌و هێرشه‌ى بۆ پشتیوانى حزبوڵاى لوبنان ئه‌نجامداوه.
وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یكرد، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مریكا به‌رده‌وام بن له شكاندنى ئاگربه‌ست هێرشى توندتر ئه‌نجام ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام به‌قائى وتى سه‌ره‌ڕاى هێرشه‌كان گفتوگۆ به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده ئیسرائیل به بێ هه‌ماهه‌نگى ئه‌مریكا هیچ شتێك ناكات، بۆیه ئه‌گه‌ر هێرشى تر بكرێته‌سه‌ر لوبنان ئه‌مجاره بنكه‌كانى ئه‌مریكاش له ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران، به‌قائى وتى له‌م قۆناغه‌دا هیچ گفتوگۆى له‌سه‌ر ناكرێت و ئه‌وه ده‌كه‌وێته قۆناغى دواتر.

كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی: تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له نه‌ته‌نیاهۆ كردووه
كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووه، تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى له نه‌ته‌نیاهۆ كردووه و پێى وتووه، باشتره زۆر وریابیت به‌مزووانه به ته‌نیا ده‌مێنیته‌وه له دژی ئێران.
كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی، ورده‌كاری په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ى نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیلى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاشكرایكردووه، تره‌مپ به نه‌ته‌نیاهۆی وتووه، باشتره زۆر وریابیت له‌و كاره‌ی كه ده‌یكه‌یت، چونكه زۆر به زوویی خۆت به ته‌نیا ده‌ببێته‌وه له دژی ئێران.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه داوایان لێكردووه هاوكاری بكات بۆ رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر.
به وته‌ی تره‌مپ، ئێران پێی راگه‌یاندووه، هیچ هێرشێكی دیكه بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام نادات، داوای له ئه‌مریكاش كردووه داوا له ئیسرائیل بكات هێرشه‌كانی رابگرێت، تره‌مپیش وتویه‌تی، ته‌له‌فۆنم بۆ نه‌ته‌نیاهۆ كرد‌و رازیم كرد بیوه‌ستێنێت.
راشیگه‌یاندووه، داوای له ناتانیاهۆ كردووه، تۆڵه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران نه‌كاته‌وه، به‌ڵام ئیسرائیل دواتر بڕیاری لێدانی ئێرانی دا‌و له قۆناغێكی دره‌نگدا ئه‌مریكای ئاگادار كرده‌وه.
-
تره‌مپ بیرۆكه‌ى هه‌یه و ئێران گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ناكات
|
-
نمایشێكى سه‌ربازیی له چین به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ڕووسیا و كۆریا؛ سه‌رۆكى ئه‌مریكا توڕه ده‌كات
|
-
تره‌مپ خۆى بێلایه‌ن ده‌كات؛ ئێران به‌رپرسیارێتى دووباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌مریكا
|
-
لە بارەی كەیسی پێشمەرگەكەی پارتییه‌وه؛ ئاسۆ حاجى له‌سه‌ر چى كوژرا؟
|
-
پێشنیارە سێ ڕەهەندییەکەی ئۆجالان
|
-
کارەبا 24 کاتژمێریەکەی حکومەت بە پشتی مۆلیدە ئەهلییەکان بەردەوام دەبێت
|
-
دوێنێى لێ بووه به پێرێ؛ پارتى به ناوی چاودێرێكه‌وه وه‌ڵامى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌داته‌وه
|
-
تۆم باراک لە عێراق؛ ستراتیژی ناوەندیی و بێدەنگکردنی چەکە یاخیبووەکان
|
-
گۆرانکارییەکان لایەنەکانی عێراق و هەرێمی تەنگەتاو کردووە؛پێکهێنانی حکومەت بە دەست و خەتی ئەمریکا و تورکیا و ئێران
|
|
|
|