×

قومارخانەیەک لە هەرێمی کوردستان
3   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

قومار و قوماری ئەلكترۆنی چۆن خەریكە كۆمەڵگە تێكدەدات؟

ناوەندی هەواڵ

پێچەوانەی بانگەشەی بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو هەڵمەتەی بۆ داخستنی قومارخانەكان دەستیان پێكردبوو، هێشتا دەیان قومارخانە لە هەرێمی كوردستان هەن و لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی ملیۆنان دۆلار بۆ حزب و كەسانی دەستڕۆیشتوو پەیدا دەكەن.

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی قومارچییەكان لە هەرێمی كوردستان بەرزتر دەبێتەوە، دیارده‌كه‌ گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زیاد كردووه‌  و   كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوانیش دروست كردووه‌.

ئه‌وه‌ی له‌ رابردوو له‌باره‌ی قومارو قومارچییه‌كانه‌وه‌ ده‌وترا ته‌نها هه‌ر "ئه‌ڵێن بوو" كارێكی زه‌حمه‌ت بوو بۆ میدیاكار به‌ڵگه‌ی بینراو و بیستراو بخاته‌ ڕوو تا بیسه‌لمێنێت به‌ڵێ راسته‌ له‌ باشووری كوردستانیش قومارخانه‌ هه‌یه ‌و خه‌ڵكێك شه‌و و ڕۆژ سه‌رگه‌رمی قوماركردنن و پاره‌ ده‌دۆڕێنن، بەڵام ئێستا چیتر دیاردەكە شاراوە نییە و دەیان قومارخانە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان هەن و بەناوی ڕیستۆرانت و خواردن و خواردنەوەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت و ژمارەیەكیشیان هەر مۆڵەتیان نییە.

بەپێی زانیارییەكان بەشێكی خاوەنی ئەو قومارخانانە كەسانی دەستڕۆیشتوو و بەرپرسانی باڵایان لە پشتە و مۆڵەتەكانیشیان بەناوی دیكەوە وەردەگرن، ئامانجەكەش قازانجێكی خەیاڵییە چونكە زۆربەی ئەوانەی قوماردەكەن لەو شوێنانە دەیدۆڕێنن.

بەپێی بەدواداچوونەكانی ئیرادە میدیا، كەس ناتوانێت قومارخانەكان دابخات، لەبەرئەوەی هێزی دەسەڵاتدارو چەند بەرپرسێك هاوبەشن لەگەڵ رووسی و لوبنانیەكان، ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی یاسا بەركارەكان لە عێراق و كوردستان قومارخانە قەدەغەیە، بەرپرسێكی باڵاش بۆ ئیرادە میدیا پشتڕاستیكردەوە كە قومارخانە هەیە بەڵام وتی "بە یاسا ڕێكنەخراوە".

بەهۆی ئەم قومارخانەوە دەیان خێزان هەڵوەشاوەتەوە سەدان كەس تووشی گرفت بوون.

بەپێی ئەو سیستمەی دانراوە(گرەو) نزیكەی لە 85%  ئەگەری دۆڕاندن هەیە،  بۆیە ئەوەی بچێت دۆڕاوەو براوە كۆمپانیاو خاوەن شوێنەكانن و ملیۆنان دۆلار قازانج دەكەن.

ئەوەی سەرنج ڕاكێشە خاوەنی قومارخانەکان خۆیان بە پێدان قەرزو وەرگرتنی بارمتەو دڵنیایی هانی خەڵك دەدەن زۆرترین پارە بدۆڕێنێت.

تەنیا قوماری نێو قومارخانەكان نییە كە كێشەی كۆمەڵایەتی دروستكردووە و جیابوونەوەی هاوسەرانی لێدەكەوێتەوە، ئێستا قومارێكی دیكە داهاتووە ئەویش قوماری ئەلكترۆنییە و لە ڕێگەی مۆبایلی زیرەكەوە دەكرێت، بەوەی گرەو لەسەر تۆپی پێ و چەند یارییەكی دیكە دەكرێت.

چیرۆكی یەكێك لەو كەسانە كە لە سییەكانی تەمەنیدایە و نۆساڵە یاری ئەلكترۆنی دەكات بە جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی كۆتایی هات، ئەو گەنجە لەسەر تۆپی پێ گرەوێكی كرد كە پێشبینی بردنەوە یان دۆڕانی لایەنێك دەكرێت، ساڵانێك پارەی كۆكردبووە، بەڵام بە دۆرانی ئەو یانەیەی ئەو پێی وابوو دەیباتەوە، پارەكانیشی دۆڕاند.

ئێستا ئەو یارییە ئەلكترۆنییانە كە بەشێكیان تموح دەخەنە بەردەمی خەڵك بۆ پارەپەیدا كردن، ژیانی بەشێك لە هاوسەران و بێهاوسەرەكانیشی تێكداوە، وا دەكات خێزان و منداڵیان فەرامۆش بكەن و زیاتر یارییەكەیان بەلاوە گرنگ بێت.

بەوتەی دكتۆر سامی جەوهەری مامۆستای زانستی دەروونی ئالودەبوون بە یاری ئەلكترۆنی گۆڕانكاری لە ڕەفتاری كەسەكان دروست دەكات و بەشێوەیەكی نەرێنیش كاریگەری لەسەر ژیانی خێزان دەبێت، وادەكات كەسەكە ڕەفتاری نا عەقڵانی بكات، جگە لەوەی دڵەڕاوكێ و لەدەستدانی كۆنترۆڵی ڕەفتار زیاتر دەكات.

سەبارەت بە چارەسەری ئەو كەسانە، دكتۆر سامی جەوهەری دەڵێت ڕێگای تایبەت بە مامەڵەی ئالودەبووان هەیە، دەبێت سەرەتا پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بنیات بنرێنەوە و ڕاهێنانیان پێ بكرێت لەسەر دوركەوتنەوە لە فشاری دەروونی و سەرچاوەكانی ئالودەبوون.

  • قومار و قوماری ئەلكترۆنی چۆن خەریكە كۆمەڵگە تێكدەدات؟

  • بارزانی چۆن لەپیلانەكەی توركیا بەناوی پرۆسەی ئاشتی بەشدارە؟

  • هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە عێراق زیان دەكات؟

  • پرۆسەی ئاشتی؛ پیلانێكی دیكەی توركیا لە پشتی دەرگا داخراوەكانەوە

  • پاڵاوگەی نایاسایی و تێكدانی ژینگەکەی؛ هەولێری كردووەتە یەكەم شار لە توشبوون بە شێرپەنجە

  • په‌كه‌كه‌ بێبه‌رى ده‌رچوو؛دادگایه‌كى به‌غداد ڕیسه‌كه‌ى پارتى كرده‌وه‌ به‌ خورى

  • بۆچى هه‌ڵبژاردن لە ئه‌مریكا جیاواز و ئاڵۆزه‌؟

  • ئۆجەلان و ماندێلا؛ ئەو دوو ڕێبەرەی زیندان نەیتوانی چۆكیان پێدابدات

  • رۆژی جیهانی كۆبانێ؛ ڕۆژی شانازی بۆ كورد و شەڕڤانان

سەرەکی