2024-08-15 558 جار خوێنراوەتەوە

ڕوانگەی سووری: ژمارەی ئەو چەتانەی ئاشکراکرد کە دەوڵەتی تورک ناردوویەتی بۆ باشووری کوردستان

ناوەندی هەواڵ

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ژمارەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئاشکراکردووە کە نزیکەی 550 چەتەی ناردووەتە باشووری کوردستان بەمەبەستی شەرکردن دژی پەکەکە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر 150 چەتەی دیکەی هێناوەتە چیاکانی باشووری کوردستان، بۆیە لە ئێستادا ژمارەی ئەوچەتانەی نێردراون بەمەبەستی شەرکردن لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، زیاترە لە 550 چەتەی تورک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا دەوڵەتی تورکی داگیرکەرهەلی بۆ رەخساوە، بەهۆی بارودۆخی سەختی ژیان لە باکووری سووریا بۆ ئەوەی گەنجانەکان بە پارە ڕابکێشن، بۆ بەشداریکردن لەو شەڕانەی کە خزمەت بە ئەجێنداکانیان دەکات لەدەرەوەی خاکی سووریا.

مووچەی مانگانەی ئەو چەتانەی هێنراون لە 500 بۆ 700 هەزار دۆلاری ئەمریکیدایە، ئەوەش زۆر زیاترە لەو مووچەیەیی پێشتر پێیان دەدرا لە شەری بەرامبەر لیبیا، ئازەربایجان و نەیجەر.

باس لەوەشکراوە، مووچەی مانگانەی ئەو چەتانە لە نێوان دوو هەزار و ٥٠٠ بۆ سێ هەزار دۆلاری ئەمریکیدایە کە ئەمەش زۆر زیاترە لەو مووچەیەی کە پێشتر وەریاندەگرت بۆ شەڕکردن لە لیبیا و ئازەربایجان و نەیجەر.

لە ساڵی 2015 ەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی بەرفراوانی دەستپیکردووە بۆ سەر ناوچەکانی باشووری کوردستان، بەڵام بەهۆی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادییەوە تا ئێستا هیچ ئەنجامیکی نەبووە و ڕۆژانەش بە بەردەوامی سەربازی دەکوژرێت و فڕۆکەکانی لە ئاسمانی باشووری کوردستان دەخرێنە خوارەوە.





  • وەزارەتی ناوخۆ 12 بڕیاری نوێی دەربارەی تای خوێن بەربوون دەرکرد

  • فەرمانی لەسێدارەدان بۆ بکوژی کوڕەکەی وەستا حەسەنی کەبابچی دەرچوو

  • پارەى مووچەى مانگى چوار گەیشت، دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکات

  • لایەنە ناوخۆیى و دەرەکییەکان: پێویستە توركیاش بڕیاری پێویست بدات و دەستووری وڵاتەكەی هەموار بكاتەوە

  • ئەنجامی کۆنگرەی 12: کۆتایی بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران

  • سی پی تی: هێرشەکانى تورکیا بەراورد بە مانگى ئازار 78% زیادیکردووە

  • سلێمانی.. شەش لایەنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەكۆبوونەوە

  • میكانیزمی دادگاییكردنی رۆژنامەنووسان دیاریكرا

  • یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا

سەرەکی