×

قەیس خەزعەلی
2024-09-07 214 جار خوێنراوەتەوە

خەزعەلی بۆ تورکیا: دەبێت تەواوی ھێزەکانتان لە ھەرێمی کوردستان بکشێنەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەھلی حەق لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و جەختیکردەوە، لە پێویستی کشانەوەی تەواوی ھێزەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەسائیبی ئەھلی حەق بڵاویکردەوە ، قەیس خەزعەلی لە بەغدا پێشوازیکرد لە رەزا کونای نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و بورا یونان باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عیراق.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، لەکۆبووونەوەکەدا بە رەزا کونای نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و بورا یونان باڵیۆزی نوێی تورکیای لە عیراق وتووە، پێویسته‌ ته‌واوی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان بكشێنه‌وه‌ و هه‌موو ناوچه‌كان له‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی عێراقدا بن.

قەیس خەزعەلی، ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و تورکیای ڕەتکردەوە و باسی لەوەکردووە، ئەو ڕێککەوتنە نەیتوانیوە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان عێراق و تورکیا چارەسەربکات، بۆیە پێویستە نەخشە ڕێگەیەکی گشتگیر ئامادە بکرێت بۆ کشانەوەی سوپای تورکیا لە ھەرێم.

ڕۆژی 15ی ئابی 2024 ، لەنێوان شاندی بەغداد و ئەنقەرە لێکتێگەشتنێکی 10 خاڵی ئەمنییان واژۆکرد بەوتەی خۆیان بۆ "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"  کەمەبەستی سەرەکی  لێی ئەنجامدانی هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ هێزەکانی قەندیل، لێکتێگەشتنەکەش لە ئەنقەرە لەلایەن سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا واژۆکرا.

لەدوای واژۆکردنی لێکتێگەشتنەکە فواد حسێن رایگەیاند: سەربازگەی بەعشیقە دەبێتە سەربازگەیەکی مەشقپێکردنی هێزه‌كانی عێراق.

فواد حسێن وتیشی: پێموابێت ئەمە یەکەم یاداشتی لێکتێگەشتنە لەنێوان هەردوو وڵات… بەگوێرەی دەستوور هەر جموجۆڵێک لە خاکی عێراق دژی وڵاتانی دراوسێ دژی بنەماکانی دەستوورە و ئێمەش بەرەو ئەو ئاراستەیە هەنگاو دەنێین.

هاوکات هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، دڵخۆشین بەوەی لە عێراق هۆشیاری بەرامبەر بە پەکەکە زیادیکردووە، ڕاگەیاندنی پەکەکە وەک هەڕەشەی هاوبەش لەزاری فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێمە زۆر بەنرخە.

بەپێی لێکتێگەشتنێکی نێوان عیراق و تورکیادا داگیرکاریی و لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیا، بە فەرمیی و یاسایی دەکرێت، ئەوەش کاردانەوەی لەلای بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق هێناوە.

  • وانه‌بێژانی هەرێمی کوردستان مووچه‌ى مانگى نۆ چۆن وه‌رده‌گرن؟

  • هاوسه‌رۆكى كه‌جه‌كه‌: گەلی کورد حەقیقەتی بنەماڵەی بارزانی بینی

  • بەمزووانە دابەشكردنی زەوی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دەستپێدەكات

  • به‌راوردى تۆمارى ده‌نگده‌ران له‌ سێ خولى هه‌ڵبژاردندا

  • وەزیری خوێندنی باڵا بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی واژۆکرد

  • هێزەکانى 70 'هەژمارى من' یان رەتکردەوە

  • بۆ زیادکردنى مووچە شاندێکى هەرێم دەچێتە بەغدا

  • کۆمیسیۆن: 22 سکاڵا لەسەر بانگەشەى هەڵبژاردنەکان تۆمارکراوە

  • مەسرور بارزانی لە پێناو کەس و کۆمپانیاکانی ئامادەنیە نرخی سوتەمەنی دابەزێنێت و کەمیبکاتەوە

سەرەکی