×

2024-10-07 267 جار خوێنراوەتەوە

کاتى دابەشکردنى نەوت لە سەنتەرى شارەکان راگەیەندرا

ناوەندی هەواڵ



بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند لەم هەفتەیەدا دابەشکردنى نەوت لەسەنتەرى شارەکان دەستپێدەکات، هەر خێرزانێک بڕى 200 لیتر نەوتى پێدەدرێت.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕۆژی چوارشەممە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات، بڕى 200 لیتر نەوت بە نرخى 105 هەزار دینار بە هاوڵاتیان دەدرێت.
 لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژى چوارشەممە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی یەک دەست پێ دەکات، کە لە گەڕەکەکانى شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی کەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژە و توی مەلیک پێکهاتووە.

ئەو نەوتەى بە هاوڵاتیان دەدرێت بڕەکەى 200 لیترە و بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و بەرمیلی 100 هەزار دینارە و 4 هەزار بۆ کرێ و هەزار دیناریشی بۆ کارتی زیرەک دەچێتەسەر و بە 105 هەزار دینارە، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان بەهۆى گرانى نرخەکەى ئامادە نین نەوتەکە وەربگرن.

 

  • به‌غداد پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى بۆ ساڵى 2024 بۆ هه‌رێم نارد

  • کاروان یاروەیس: بنەمای سەرەکی تەوتین ئارەزوومەندانەیە نەک ناچاری

  • هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا بوو

  • عێراق موچەی زیاتر لە پێنج هەزار کەسی بڕى

  • حكومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەكردنی بودجەی 2025 ە

  • وادەى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە راگەیەندرا

  • موعین کازمی:کۆمپانیاى کار نەوتى کەرکوک بەقاچاخدەبات

  • عیراق بە بەهای زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار ئیندۆمی هاوردەکردووە

  • نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران

سەرەکی