×

کۆبوونەوەی وەزارەتی شارەوانی لەبارەی دابەشکردنی زەوی
2024-10-07 210 جار خوێنراوەتەوە

بەمزووانە دابەشكردنی زەوی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دەستپێدەكات

ناوەندی هەواڵ

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خێراتر كراوە، ده‌شڵێت بەزووترین پرۆسەكە لەو شارەوانییانەی كە كارە هونەری و كارگێڕییەكانیان تەواو كردووە دەستپێدەكات.

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێستا لێژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕۆژانە لە بەیانییەوە تاوەكوو ئێوارە، بە چڕی كار لەسەر فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەكەن و هەنگاوەكانی پرۆسەكەش زۆر بە باشی چووەتە پێش و بەزووترین كات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات.

هەر ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ تیمی وەزارەت بۆ دابەشكردنی زەوی كۆبووەوە و داوای لێكردن بەزووترین كات سەرجەم كارەكان تەواو بكەن، پرۆسەكە لە كەمترین كاتدا دەستپێدەكات.

"بڕیاری سەرۆكوەزیران بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە كردەیی دەچێتە بواری جێبەجێكردن و زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: ئەو شارەوانییانەی كە هەموو ڕێكارەكانیان تەواو كردووە بەزووترین كات پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لەو شارەوانییانە دەستپێدەكات و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەكان دەیانگرێتەوە، زەویان بەسەردا دابەش دەكرێت". وه‌زاره‌تى شاره‌وانى وا ده‌ڵێت.

ڕۆژى 31 ى ئایارى 2024 ڕێنماییی ژمارە دووی ساڵی 2024، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بڵاو کرایەوە کە خۆی لە چوار ماددە و چەندین بڕگەدا دەبینێتەوە.

ڕێنماییەکان پاڵپشت بە ماددەی 57 لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، لە هەرێمی کوردستان، ژمارە شه‌شی هەموارکراوی ساڵی 1993، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە لە 27 ی ئاداری 2024 درا، دەرچووە، کە تێیدا تایبەتمەندیی بڕیارەکە و مەرج و پێداویستییەکانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ڕوون کراوەتەوە.



 

 

  • كوردانی ڕۆژئاوا: بۆ گفتوگۆ ئامادەین

  • بافڵ تاڵەبانی: ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ سلێمانی تاكڕ‌ه‌وی و نادادی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

  • دوو خوشك له‌ سلێمانى كوژران

  • ئەنجامەکانى سەرژمێرى کاریگەریى لەسەر بەشە بودجەى هەرێم دەبێت

  • 25 سزادراو بە لێبووردنی تایبەتی سەرۆکی هەرێم ئازادکران

  • سودانى چى بە بەرپرسانى هەرێم وت؟ لاهور شێخ جەنگى بۆ ئامادەنەبووە بیبینێت؟

  • ته‌یف سامى ‌لەگەڵ بەرپرسانى بانکە حکومییەکان تایبەت بەمووچەى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم کۆدەبێتەوە

  • سودانی داوایەک لە عەلی باپیر دەکات

  • ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازى لەبارەى مووچەوە پەیامێک بە سودانى دەدەن

سەرەکی