×

2024-11-14 130 جار خوێنراوەتەوە

ته‌یف سامى ‌لەگەڵ بەرپرسانى بانکە حکومییەکان تایبەت بەمووچەى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم کۆدەبێتەوە

ناوەندی هەواڵ

بەمەبەستى تاووتوێکردنى پرسی جێبەجێکردنى (ته‌وتین)ى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بڕیارە بەڕێوەبەرانی بانکەکانى ڕەشید، ڕافیدەین ‌و تى بی ئاى لەگەڵ تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق کۆبنەوە.

دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق لە 21ى شوباتى 2024 بڕیاریدا هەردوو حکومەتى فیدراڵى‌و هەرێمى کوردستان پەیوەستبکات بەوەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم بەجێبکرێت ‌و مانگانە بدرێت، بەجێکردنەکەش لەڕێگەى بانکە حکومییەکانى عێراق ‌و ئەو بانکانەوە دەبێت کە لەلاى بانکى ناوەندى مۆڵەتپێدراون.

میدیاکانى نزیک لە پارتى  لە زارى سەرچاوەیەکى ئاگادار بڵاویانکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانى بانکەکانی ڕەشید، ڕافیدەین ‌و تى بی ئاى، بەفەرمى بۆ کۆبونەوەکە ئاگادارکراونەتەوە، کۆبونەوەکەش لەبەر ڕۆشنایی فەرمانێکى محەممەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیران دەبێت.

لە زانیاریەکاندا هاتووە، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەى بڕیارەکانى دادگاىفیدراڵى بۆ تاوتوێکردنى پرسی بەجێکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانە.

هەرچەندە بە فەرمى وادەى کۆبونەوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لەو کۆبونەوەیه‌دا تاووتوێى پرسی کردنەوەى لقى هەردوو بانکى ڕافیدەین ‌و ڕەشید دەکرێت کە تائێستا نوسینگەیان لەهەرێمى کوردستان نییە.


  • بەڕێوەبەرێتی خۆسەر چەک هەڵگرتنی گشتی و حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند

  • تورکیا بە چڕى سنورى دهۆکى بۆردوومان کرد

  • لە هەرێمى كوردستان 61 حاڵه‌تى ئایدز تۆماركراون

  • لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد و شەقامێکى سەرەکى داخرا

  • زیاتر لە 763 ملیار دینار لەبەغداوە بۆ مووچەی مانگی 10 گەیشته‌ هه‌رێم

  • ئەمریكا: لە هەرێمی كوردستان ئازادی ڕادەربڕین پاشەكشەی كردووە

  • پارتی و یەكێتی: كۆبوونەوەكانمان بەردەوام دەبێت

  • کارنامەى یەکەم دانیشتنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکرایەوە

  • یه‌په‌گه‌ هێرشى ده‌ستپێكردو فڕۆكه‌خانه‌ى حه‌له‌بى كۆنترۆڵكرد

سەرەکی