2024-11-14 291 جار خوێنراوەتەوە

دوو خوشك له‌ سلێمانى كوژران

ناوەندی هەواڵ

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى سلێمانى دوو کچ کە تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 22 ساڵدایە لە گەڕەکى بەکرەجۆ کوژراون، براکەی تۆمەتبارە بە کوشتنیان و دوای ڕووداوەکە ئەویش خۆی کوشتووە.

سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌ى بۆ "ئیراده‌ میدیا" ئاشكراكرد، دوو کچ کە تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ22 ساڵدایە لە گەڕەکى بەکرەجۆى سلێمانى لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژراون".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى پۆلیس وتى"یەکێک لە کچەکان لە دایکبووی 2002ە و ئەوی دیکەیان 2005ـە و لە ماڵەکەی خۆیاندا بە کوژراوی دۆزراونەتەوە". 

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس " دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکان بۆ پزیشکی داد گواستراونەتەوە و تۆمەتبارەکەش خۆی کوشتووە". 

 

 

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

  • سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كه‌ى دیمه‌شق ئاشكراكراو ئیسرائیلیش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران داوای تووندتركردنى ياساى حیجاب ده‌كات

  • هاتووچۆی هه‌رێم شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌و هۆشداریده‌دات

  • سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى یه‌كێتیى: هه‌ڵبژاردن ته‌واو كاتى گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتى

  • عێراق ڕوبه‌ڕووى شڵه‌ژانێكى قورسى دارایی ده‌بێته‌وه‌

  • ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووباره‌ بكرێته‌وه‌و پارتى هۆشداریده‌دات

  • سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

سەرەکی