2024-11-28 717 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتى دارایى بەردەوام داواى لیستى مووچە دەکات و مووچەش دابەشناکات

نزیکەى 50 رۆژە فەرمانبەران و مووچەخۆرانى هەرێم لە چاوەڕوانى مووچەى مانگى 10دان لە کاتێکدا لە عێراق وادەى دابەشکردنى مووچەى مانگى 11ەو وەزارەتى دارایى هەرێم بە پاساوى کورتهێنان ئامادە نییە ئەو پارەیەى بەغدا دەینێرێت بۆ دابەشکردنى مووچە بەکارى بێنێت.

ئیرادە زانیویەتى، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-11-2024، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایی لیستی موچەی مانگی 12 لە فەرمانگەکانی حکومەت کردووە تاکۆتایی هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەکان بگاتە وەزارەتەکەیان.

وەزارەتى دارایى هەرێم داهاتى شەش مانگى ئەمساڵى رادەستى وەزارەت دارایى عێراق نەکردووە و بەوەش زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دینارى لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنى مووچەى سێ مانگى کۆتایى ساڵ، بەغداش بڕى  دوو ترلیۆن و 280 ملیار دینار دەنێرێت، بەڵام هێشتا وەزارەتى دارایى هەرێم و ئەنجوومەنى وەزیران بە پاساوى کورتهێنان  ئامادە نین لیستى مووچە رابگەیەنن و مووچەى فەرمانبەران بدەن.

 

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراق له‌مساڵدا زیاتر له‌هه‌شت تۆن زێڕى كڕیوه‌

  • ئێران به ‌بڕەپارەیەکی زۆر داوای قه‌ره‌بوو له‌ئه‌مریكا ده‌كات

  • رۆژئاوای كوردستان:ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2026 دەكات

  • دانه‌غاز بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاركردن داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ى هه‌یه‌

سەرەکی