2025-01-20 457 جار خوێنراوەتەوە

بۆ چوارەمین جار شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ جاریکى دیکە شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبنەوە.

بڕیارە سبەینێ سێشەممە 21-1-2025، بۆ جارى چوارەم  شاندی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە کە ئامانج لێی ئامادەکارییە بۆ ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی هاوبەش سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

چاوەڕێ دەکرێت ڕەشنووسی بەرنامەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئامادە بکرێت.

نزیکەى سێ مانگە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەماى کوردستان ئەنجام دراوە، دواى ئەنجامدانى چەندین کۆبوونەوە لە نێوان یەکێتى و پارتى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت تائێستا لەبارەى پرسى دابەشکردنى پۆستەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و کۆبوونەوە بێئەنجامەکانى ئەو دوو حزبەش بەردەوامن.

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

  • سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كه‌ى دیمه‌شق ئاشكراكراو ئیسرائیلیش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران داوای تووندتركردنى ياساى حیجاب ده‌كات

  • هاتووچۆی هه‌رێم شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌و هۆشداریده‌دات

  • سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى یه‌كێتیى: هه‌ڵبژاردن ته‌واو كاتى گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتى

  • عێراق ڕوبه‌ڕووى شڵه‌ژانێكى قورسى دارایی ده‌بێته‌وه‌

  • ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووباره‌ بكرێته‌وه‌و پارتى هۆشداریده‌دات

  • سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

سەرەکی