2025-01-20 375 جار خوێنراوەتەوە

سێ ژنی کورد نوێنەرایەتی کورد دەکەن لەڕێورەسمی دەستبەکاربونی ترەمپ

بەمەبەستى بەشداریی لەڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەفدێک دەنێرێتە ئەمریکا، بەڵام ئامادەنییە ناوەکان ئاشکرا بکات.

بەسام سەقەر، كە یەكێكە لە دیپلۆماتكارانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و نوێنەری مەسەدەیە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا رایگەیاندووە، وەفدێکى ئەنجومەنی سوریای دیموكرات بە بێ ئەوەى ناوەکان ئاشکرا بکات بە فەرمی بەشداری ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ دەكات.

بەپێى زانیارییەکان، هەریەک لەئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی (مه‌سه‌ده‌)و تریفە عەزیز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئەمریکاو سینه‌م محەمەد نوێنەری ڕۆژئاواى كوردستان لەئەمریکا، بەشداریی لەڕێورەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد تڕەمپ دەکەن.

جگە لە ئەمریكا، ئەنجومەنی سوریای دیموكرات نوێنەرایەتی لە چەند وڵاتێكی دیكەش هەیە، لەوانەش برۆكسل، پاریس، مۆسكۆ، بەیروت و قاهیرە، كە لەژێر ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژئاوای كوردستان كاردەكەن.

پێش چەند ڕۆژێك لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك 47 هەمین سەرۆكی ئەمەریكا كە بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ  20-1-2025 لە واشنتن بەڕێوەبچێت.

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى به‌تیرۆریست ناساندنى حزبوڵڵاو حوسییه‌كان هاته‌ده‌نگ

  • سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كرد

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

سەرەکی