2025-03-22 161 جار خوێنراوەتەوە

نوێنه‌رى تره‌مپ: نابێت حه‌ماس ئیداره‌دانى كه‌رتى غه‌ززه‌ بكات

ئیرادە میدیا

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، له‌کاتی دیدارێكی میدیایی دا،باسی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌کرد، له‌وانه‌ش دانوستانه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌غه‌ززه‌ كه‌قه‌واره‌ی زایۆنی بۆته‌ هۆی له‌كارخستنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌.

ستیڤن ویتكۆف نوێنه‌ری تره‌مپ ده‌ڵێت، ئه‌و سومعه‌ته‌ی كه‌بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ده‌ستی ده‌هێنێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ناوبراو گرنگی به‌ كوشتن ده‌دات نه‌ك ئازادكردنی دیله‌كانیان له‌كه‌رتی غه‌ززه‌.

ده‌شڵێت: نه‌تانیاهۆ ده‌یه‌وێت دیله‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی فشاركردن له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس دیله‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌.

له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ست ویتكوف ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، ئێمه‌ له‌دانوستان داین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی بۆردومانه‌كه‌ ڕابگرین، یان ئه‌و ناكۆكییه‌ له‌ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

بەوتەی نوێنەری ترمپ، حه‌ماس ده‌یه‌وێت له‌غه‌ززه‌ بمێنێته‌وه‌ وئیداره‌ی كه‌رته‌كه‌ بكات، بەڵام ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس له‌سه‌ر غه‌ززه‌ كارێكی قه‌بوڵكراو نیه‌ وده‌بێت حه‌ماس چه‌كه‌كه‌ی دابنێت وده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌وێ بمێننه‌وه‌.

ستیڤن ویتكوف،باسی لەوەشکرد ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ بدرێت به‌ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌، ئه‌وا له‌هه‌ر پێنج بۆ 10 ساڵ یان 15 ساڵ جارێك 7ی ئوكتۆبه‌ر ڕووده‌داته‌وه‌.

  • قۆناغی ڕاگوزه‌ر لەسوریا و ئاستەنگەکانی بەردەم ئه‌حمه‌د شه‌رع

  • بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دیاردەیەكی گەردوونی ڕودەدات

  • ئیسماعیل بەقائی: ئاشتی لە رێی دیالۆگەوە دەبێت نەک سەپاندنی هێز

  • 250 بەرپرسی مۆساد داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن

  • ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی :ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بۆ کورد گرنگە

  • ماکرۆن: بەمزوانە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێین

  • گۆڤاری فۆربێس-ی ئەمریكی: ساڵی 2025 خراپترین ساڵی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیایە

  • تۆڵەسەندنەوەی نوێی چین لە ئەمریکا: باجی گومرگی بۆ سەدا 84% بەرزکردەوە

  • سعودیە بڕیارێکی قورسی بۆ عومرەکان دەرکرد

سەرەکی