2025-04-24 277 جار خوێنراوەتەوە

د. سەباح هەوارمی: نەخۆشخانەکان هۆکاری گیانلەدەستدانی بەشێک لەو کەسانەن نەشتەرگەری دابەزاندنی کێشیان بۆ دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەشێکی هۆکاری گیانلەدەستدان لەو کەسانەی کە نەشتەرگەریی دابەزاندنی کێش ئەنجام دەدەن بە سەرجەم جۆرەکانییەوە، پەیوەندی بە نەخۆشخانەکانەوە هەیە. وتیشی، ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە رێک دەخەنەوە و پسپۆڕی پزیشکەکان دیاری دەکەن.

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەریی گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا بەڕۆژنامەنووسانی وت"، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی بەشێکی هۆکاری گیانلەدەستدان لەو کەسانەی نەشتەرگەریی دەکەن بۆ بڕینی گەدەیان یان دەرهێنانی چەوریی و راکێشانی پێست، پەیوەندی بە نەخۆشخانەکان و نەگونجاوی شوێنەکەوە هەیە بۆ ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە.

وتیشی، لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییانە پسپۆڕی دیاری کراوی نییە، تێکەڵاوییەک لەنێوان پسپۆڕییەکان و دەستنیشانکردنی کاری پزیشکەکاندا روویداوە و هەر پزیشکێکی نزیک لەو پسپۆڕییە بە مافی خۆی دەزانێت ئەنجامی بدات.

باسی لەوەشکرد، بەشێکی زۆری پسپۆڕییەکان ئەو نەشتەرگەرییە بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دەدەن، کە هەندێک جار رێگای نازانستی و شێوەی نەگونجاو بەکاردەهێنن، کە بەهۆیەوە گیانلەدەستدان یان چەندین زیانی لاوەکی لێدەکەوێتەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بە دەیان سکاڵا هەیە لەسەر ئەو بابەتانە، چەندین کەسیش بە سزا گەیەنراون، یان رەوانەی دادگا کراون، هەشە بێتاوانی سەلمێنراوە و ئازاد کراوە.

سەباح هەورامی ڕاشیگەیاند، بڕیاریان داوە ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە رێک بخەنەوە و پێویستە لە چەند شوێنێکی تایبەتی نەخۆشخانەکاندا ئەنجام بدرێت و پسپۆڕی ئەو پزیشکانەشی رێگەیان پێدەدرێت ئەنجامی بدەن، دیاری بکرێت، جگە لەوەی دەبێت نەخۆش بەر لە بڕیاردان بۆ نەشتەرگەریی، لیژنەی تایبەت بیبینێت.

ئەمڕۆ هەر پزیشکێک لە هەر نەخۆشخانەیەک ئەو نەشتەرگەرییەی ئەنجام دابێت، توندترین سزا دەدرێت

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەشی باس لەوە دەکەن، ئەمڕۆ نەشتەرگەریی بڕینی گەدە ئەنجام درابێت لە چەند نەخۆشخانەیەک، ئەوەی روون کردەوە، لیژنەکان ئەمڕۆ بەسەر نەخۆشخانەکاندا دەگەڕێن، هەر پزیشکێک لە هەر نەخۆشخانەیەک ئەو نەشتەرگەرییەی لەمڕۆدا ئەنجام دابێت، ئەوا بە توندترین شێوە سزای دەدەن.

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی نایشارێتەوە، کە بەشێکی پزیشکەکان بۆ کێبڕکێی ماددی نەشتەرگەرییەکە بە زوویی و لە شوێنی نەگونجاودا ئەنجام دەدەن.

 دوێنێ چوارشەممە، ژنێکی تەمەن 36 ساڵ، دوای رۆژێک لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری گیانی لەدەستدا، کە خاوەنی سێ منداڵ بوو و دانیشتووی بەریتانیا بوو.

لەدوای ئەوەشەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تەواوی ئەنجامدانی سەرجەم نەشتەرگەرییەکانی دابەزاندنی کێشی لە نەخۆشخانەکاندا قەدەغە کرد، تاوەکو ئەو کاتەی بە یاسا و رێکاری گونجاو ئەو کارە رێکدەخەنەوە. راشیگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەخۆشخانەکەش و پزیشکەکەش پێکهێناوە.

پێشتریش، بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە لە هەرێمی کوردستان لە 14ی مانگی یەکی ئەمساڵ، ژنێکی تەمەن 41 ساڵ دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی سلێمانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بۆکرا، گیانی لەدەستدا، کە خاوەنی دوو منداڵ بوو.

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

  • شەرع و ڕەغدەی کچی سەدام چی کۆیان دەکاتەوە و بۆچی کاتژمێری سفر دادەنێن؟

  • مافی مرۆڤی ئێران: خۆپیشاندەرە بریندارەکان بە کۆمەڵ لەسێدارە دراون

  • ئەبوبەکر هەڵەدنی: پیرۆزبایی لە یەگرتوی ئیسلامی دەکەم

  • عەباس عێراقچی: ئامادەین دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بین لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان

سەرەکی