2025-05-26 934 جار خوێنراوەتەوە

رۆیتەرز: وەزارەتی نەوتی عێراق؛ هەرێم لەسەر گرێبەستەكانی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا دەداتە دادگا

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لە زارى چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردووەتەوە، سەبارەت بە ئەو گرێبەستانەی مەسرور بارزانى  لەبارەى پرسى نەوت و غاز كە لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان ئیمزای كردووە وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵایەكی یاسایی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمارکردووە.

هەفتەی رابردوو، لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagrosئیمزاكرد بۆ بۆ كێڵگەكانی (میران)و (تۆپخانەو كوردەمیر).  

سەرچاوەكان باسیان لەوەكردووە، ئەو ئاڵنگارییە یاساییە نوێترین بەربەستە كە روبەڕووی هەوڵەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبیتەوە لەرێگەی بۆری عێراق- توركیاوە، كە لە 25ی ئازاری 2023وە راگیراوەو سەرباری فشارەكانی ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ هیشتا دەستی پێنەكردوەتەوە.  

گرێبەستەکانى مەسرور بارزانى لەئەمریکا کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و وەزارەتى نەوتى عێراق بە ننایاسایى لەقەڵەمى دا و رایگەیاند، رێکارەکان پێشێلکردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵییەوە دەرچوون، ئاماژەی بە نایاساییبوونی ئەو گرێبەستانە کردووە لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (59/ فیدراڵی 2012و یەكخراوەكەی 110/ فیدراڵی 2019) ئیمزا كراون". 

وەزارەتەکە جەختیکردەوەن سامانی نەوت هی هەموو عێراقییەکانە و هەر وەبەرهێنانێک لەو سامانەدا دەبێت لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵیەوە ئەنجام بدرێت، بەو پێیە وەزارەت بە پشتبەستن بە دەستوری عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی پووچەڵبوونەوەی ئەو گرێبەستانە دووپاتدەکاتەوە.

دواتر وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم وەڵامی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دایەوەو رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا جەخت لە هەموو ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی خۆی دەکاتەوە وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراق کە بە ڕوونی ماف و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستانی دەستنیشانکردووە، لە هەمانکاتدا دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو دوو ڕێککەوتننامەیەی وەزارەتەکەیان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagrosکردوویەتی، ڕێککەوتننامەو گرێبەستی نوێ نین بەڵکو پێش چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و ڕەواییان دا ناوەو هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و تەنیا کۆمپانیای ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی وگرێبەستییەکانی هاتوو لە ڕێکەوتننامەکان و هەردوو کۆمپانیا ئەمەریکییەکەش، چەندین ساڵە پەرە بە وەبەرهێنان دەدەن لە بواری نەوت وگاز و لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانن و وەبەرهێنەری نوێ نین. 




  • ئه‌مساڵ عێراق چۆن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت؟

  • له‌ ئێران ناكۆكى له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ دروستبووه‌ كه‌ هێشتا ئه‌مریكا نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌

  • نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى 13 ساڵدا

  • سیستمى ئه‌سیكۆدا چییه‌ و بۆچى هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنیدا هه‌یه‌؟

  • ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ هه‌رێم دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى به‌غداد

  • هۆكار چییه‌؟؛ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ پاره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه‌ نه‌یتوانى لیستى مووچه‌ ڕابگه‌یه‌نێت

  • ئایا هه‌رێم به‌ كردارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غداد ناردووه‌؟

  • نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ مووچه‌ گرنگتره‌

  • ره‌بیعه‌ به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم

سەرەکی