2025-05-31 344 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 54 هەزار کەس

ناوەندی هەواڵ

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا زیاتر لە 54 هەزار كەس لە غەززە شەهیدبوون و زیاتر لە 123 هەزار كەسیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا 54 هەزار و 249 كەس لە غەزە شەهیدبوون، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی بریندارەكان گەیشتووەتە 123 هەزار و  492 كەس.

هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس راگەیەندرا، بەڵام لە مانگی ئاداردا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەستیپێکردەوە و بەپێی ئامارەکان  لە 18ی مانگی ئادارەوە سێ هەزار و 986 كەس شەهیدبوون و 11 هەزار و 451 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لە بەیانی ڕۆژی (7/ ئۆکتۆبەر/2023) چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس هێرشێکی زەمینی و ئاسمانی و دەریایی کتوپڕیان کردە سەر چەندین خاڵی سەربازی و ناوچەی نیشەجێبونی ئسرائیل لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی "طوفان الاقصی" و زیانی گیانی و مادی گەورەیان بە ئسرائیل گەیاند، لەو هەنگاوەوە شەڕ دەستی پێکرد و تائێستا بەردەوامە.

 

  • هه‌مان سیاسه‌تى 29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر؛ ساڵیادى كۆمه‌ڵكوژى 80 گه‌ریلاى بریندار و رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ند

  • جینۆسایدی هەڵەبجە؛ ئەو ئازارەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تائێستا وەكخۆی نەبینراوە

  • ئەو داتایانەی خامنەیی پێکوژرا

  • موجتەبا خامنەیی؛ ئێران لە شۆڕشی دژ بە پشتاوپشتەوە بۆ پشتاوپشتی

  • رابەری نوێی ئێران كێیە و بژاردەكانی دیكەش كێن؟

  • كورد لە بەرداشی واشنتۆن و تاراندا

  • مێژووی دەستێوەردانە دەرەكییەكانی ئەمریكا و گۆڕینی رژێمەكان لە جیهان

  • بەغداد لە چەند ئاڕاستەیەکەوە لەژێر ئاگردایە

  • ئایا کوڕەکەی شا بەلای ئەمریکاوە شیاوە؟

سەرەکی