2025-06-14 378 جار خوێنراوەتەوە

ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئاسمانی هەریەک لە ئێران، عێراق، سوریا ئەردەن و ئیسرائیل فرۆکەی جەنگی و موشەک هاتوچۆیانە و  تا دێت ڕەوشەکە بەرەوە ئالۆزئ دەچێت تا ئێستاش هیچ نیشانەیەکی هێوربوونەوە دیار نیە.

 

لەبەرەبەیانی ڕۆژی هەینیەوە هەر یەک لە ئیسرائیل و ئێران دەستیان کرد بە هێرشی ئاسمانی و موشەکی بۆ سەریەکتر، سەرەتا ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی وێرانکەری کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و کوشتنی فەرماندە بالاکانی ئەو وڵاتە وەک سەرۆک وەزیران بنیامین ناتیانهو دەڵێت هێرشەکە بۆ ڕێگەگرتن بوو لە دەست گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە کە ئیسرائیل وەک هەڕەشە بۆ سەر خۆی دەبینێیت.

لەیەکەم وەڵامدانەوەدا تاران دەڵیت زیاتر لە ٨٠٠ موشەک و درۆنی خۆکوژی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد بەڵام هیچ یەکێکیان نەگەیشتنە سنووری ئەو وڵاتە هەرزوو لە ئاسمانی سوریا و ئەردەن و عێراق خرانە خوارەوە. دوابەدوای ئەوە ئێران سەدان موشەکی دیکەی ڕەوانە کردەوە.

بەڵام ئەمجارە زەنگی ئاگارکردنەوە لە هەموو شارەکانی ئیسرائیل لێدراو لە نێویشیاندا تەلئەبیبی پایتەخت، حکومەتەکەی ناتیانهۆ بەپەلە داوای لە هاوڵاتیانی کرد خێرا بچنە ناو شێڵتەرەکانی خۆپاراستن. هەرچەندە سیستمە بەرگرییەکانی ئیسرائیل وەک گومەزی ئاسنین و ئارۆ بەشیکی زۆر لە موشەکەکانیان لە ئاسمانی وڵاتەکە خستەخوارەوە بەڵام هێرشەکە بێ زیانی گیانی نەبوو.

بە پێی ئاژانسی ڕویتەرز ژن و پیاوێک بەهۆی هێرشەکەوە کوژراون و دەیانی دیکە برینداربوون بەهۆی ئەوەی موشەکەکان لە ناوچەی نیشتەجێبوون کەوتونەتەخوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لەسەر هێرشەکە لێدوانی داو رایگەیاند کە سەرکردایەتی ئێران هێڵی سوریان تێپەڕاندووە چونکە  هاوڵاتیانی مەدەنیان کردۆتە ئامانج و وتیشی "باجێکی قورس دەدەن".

هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی ئێراندا حووسییەکانی یەمەنیش چەند موشەکێکیان هاویشت بەڵام لە ناوچەی وێست بانک کەوتەخوارەوە  و بەهۆیەوە ٥ هاوڵاتی فەڵەستینی کوژران کە سیانیان منداڵبوون، ڕێکخراوی هیلالی فەڵەستینی ڕایگەیاند. 



 

 

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

سەرەکی