2025-06-25 468 جار خوێنراوەتەوە

بەشی زۆری ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیر کراون

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە، سبەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دژی دواکەوتنی موچەکانیان گردبوونەوەو ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن بەڵام ، لەشەوى رابردووشەوە بەشێکی زۆری مامۆستایان و فەرمانبەرانی  ناڕازى کە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکەن لە سلێمانى دەستگیرکراون، کە دەیانەوێت بۆ موچە خۆپیشاندان بکەن.

دوای ئەوەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی داوای دواخستنی خۆپیشاندانی مووچەخۆرانی کرد، بەشێکی زۆر لە ڕێکخەرانی چالاکییەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراون 

ئەمڕۆ چوارشەممە، حەوت مامۆستای دیکە لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سبەینێی مووچەخۆران دەستگیرکران کە بڕیارە لە سلێمانی ئەنجام بدرێت.

بە پێی زانیارییەکان  ئەو مامۆستایانەی دەستگیرکڕاون هەر یەک لە"نەجمەدین محەمەد، دلاوەر عەلی، زریان عەلی، مونیرە عەبدوڵا، شەهلا عەلی، نور فەریق و محەمەد ڕەسوڵن.
دوێنێ شەویش عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیر کران.

 دوێنێ لیژنەی ئەمنی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە موچەخۆران کرد ئەو خۆپیشاندانە دوابخەن کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، ئەنجامی بدەن.

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دەنگی موچەخۆران و ناڕەزایەتییەکانیان گەیشتووەتە هەموو دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، بەڵام ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت؛ گونجاو نابێت.

هاوکات  ڕەوتی هەڵوێست ئەمڕۆ لەڕاگەیەندراوێکدا بڵایکردە،ە کە 13هاوڕێیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سلێمانی دەستگیرکراون"

 ڕەوتی هەڵوێست  لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، لە کاتژمێر 12ی  شەوی رابردوەوە دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەستپێکردوە. 

دەڵێت، سیانزە هاوڕێمان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە سلێمانی دەستگیکراون، پێنج لەوان لەبەردەم نوسینگەی ڕەوتی هەڵوێست دەستگیرکراون. 

ڕەوتی هەڵوێست لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاندووە، هاوڕێیانی ئێمە ویستویانە بەشێوەیەکی مەدەنی داوای مافی خۆیان و سەرجەم موچەخۆرانی کوردستان بکەن بۆیە
بەرپرسیاریەتی دەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی مەدەنی مافێکی دەستوریە، مامەڵەکردن لەگەڵ مامۆستاو فەرمانبەران بەم شێوە..یاسا شکێنیەکی ڕوونە. 

هڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی ڕایگەیاندووە هەرگیز بەرامبەر بڕینی موچەو مافی هاونیشتیمانیانمان بێدەنگ نابین. 

لەلایەکی دیکەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا، داوا لە هەموو چین و توێژەکان دەکات پاپەندی یاسا و رێنماییەکان بن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم جەخت لە راگەیەنراوی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە و داوا لەهەموو چین و توێژەکان دەکات پابەندی یاسا و رێنماییەکان بن لەپێناو سەلامەتی هەموو لایەک و سەقامگیری سلێمانی.

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

سەرەکی