2025-07-05 265 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا.. لە تەکساس لافاوە و لە كالیفۆرنیاش ئاگر

ناوەندی هەواڵ

لە ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا لافاو هەستاوە و تا ئێستا 24 كەس گیانیان لەدەست داوە، لە كالیفۆرنیاش 29 هەزار هێكتار زەوی سوتاوە و ئاگرەكە بەردەوامە.

شەوی ڕابردوو بارانی بەخوڕ چەند ناوچەیەكی ویلایەتی تەكساسی لە ناوەڕاستی باشوور گرتەوە و بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبون، فەرماندەی پۆلیسی هەرێمی كیەر، ویلایەتی تەكساسیش ڕایگەیاندووە، بەهۆی لافاوەوە تا ئێستا 24 كەس گیانیان لەدەست داوە.

دەشڵێت، تا ئێستا 237 كەسیان ڕزگار كردووە، بەڵام سەدانی دیكە بێسەروشوێنن و لەنێویاندا 25 منداڵ هەن كە لە كاتی لافاوەكەدا لە كۆی 700 منداڵ لە خێوەتگەیەكی هاوینەدا بوون.

بەرپرسەكە جەختیشی كردەوە "هەڵمەتی گەڕان و ڕزگاركردن بەردەوامە و تیایدا 14 هەلیكۆپتەر و 12 درۆن و 500 ئەندامی تیمی ڕزگاركردن بەشدارن".

بەرپرسانی خۆجێیی تەكساس دەڵێن: لافاوەكە دوای دوو كاتژمێر لە بارانی بەخوڕ دروست بووە.

لەلایەكی دیكەوە، ئاگر لە چەند ناوچەیەكی ویلایەتی كالیفۆرنیا لە كەناراوەكانی ڕۆژاوای ئەمریكا كەوتووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە 29 هەزار هێكتار زەوی سووتاوە.

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

سەرەکی