2025-07-08 271 جار خوێنراوەتەوە

کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەک دانان بکەن

ناوەندی هەواڵ

 نوسینگەی ڕاگەیاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی "گۆڕانی بارودۆخی ئەمنی"یەوە، ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسان نادرێت ئامادەی ئەو مەراسیمە بن کە بڕیارە تایبەت بە بانگەوازە چاوەڕوانکراوەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە هەرێمی کوردستان بکرێت.

بەپێی هەواڵێک کە لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بڵاو کراوەتەوە، کەجەکە ڕایگەیاندووە: "بەهۆی گۆڕانی بارودۆخی ئەمنییەوە، پێویست بوو وردەکارییەکانی مەراسیمەکە بەخێرایی بگۆڕدرێن."

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی کەجەکە:

"بەهۆی گۆڕانی باری ئەمنییەوە، وا پێویستی کرد وردەکارییەکانی پەیوەست بەو مەراسیمەکەی کە چاوەڕێ دەکرێت لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، لەماوەیەکی کورتدا بگۆڕدرێت. مەراسیمەکە بەوشێوەیەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەشێوەی ڕاستەوخۆ ناگوازرێتەوە و ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ڕاستەوخۆ لە مەراسیمەکەدا بەشداربن.

زۆر بەداخەوەین و تکادەکەین لە هۆکارەکانی ئەم گۆڕانکارییە پێویست و بەپەلەیە تێبگەن.

 شاشەیەک لە نزیک شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە دادەنرێت، تۆمارە ڤیدیۆییەکانی مەراسیمەکە لەڕێگەی ئەو شاشەیەوە پەخش دەکرێت. ئەمە تاکە ڕێگەیە تاوەکو بتوانین زانیارییەکانتان پێ بگەیەنین. بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئەوێ.

ڕەنگە هەندێکتان بڕیاربدەن کە بەهۆی ئەم گۆڕانکارییەوە ئامادەی مەراسیمەکە نەبن؛ تەواو لەم بڕیاردە تێدەگەین و جێگەی ڕێزە؛  داوای لێبووردن دەکەین بۆ هەر نیگەرانییەک".

 

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

  • ناوی ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

سەرەکی