2025-07-09 3921 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. پەرلەمان و دەسەڵاتى یاسادانان ئیفلیج كران

 

پوختە

لەگەڵ نزیکبونەوەی پشوی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی، پرسیارەکان لەسەر توانای ئەنجومەنى نوێنەران بۆ دەستپێکردنەوەی کاری یاسادانان زیاد دەبن، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو چەقبەستوییەی کە چەند مانگێکە بە ئاشكرا دركى پێدەكرێت.

ئەحمەد ئەلشەرمانی پەرلەمانتاری سەربەخۆ، وێنەیەکی تاریکی لە داهاتوی پەرلەمانی کێشا و جەختی لەوەکردەوە کە پەککەوتنەکە نە نوێیە و نە خێرا تێپەڕدەبێت، بەڵکو بە ئەنقەست و بە ئیرادەی سیاسی جوڵەى پێكراوە.

ئایا ئەنجومەنى نوێنەران دەتوانێت كۆبونەوە لەسەر پرسە هەستیارەكان بكات؟

ئەلشەرمانی لە لێدوانێكى دا بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن؛ ئەوەى رونكردەوە كە پشوی یاسادانانی پەرلەمان ماوەی دو مانگی خایاندوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆتایی دێت و بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتو دانیشتنەکان دەستپێبکاتەوە، بەڵام پێشبینی ئەوە ناکەین ئەنجومەن لەم کارەدا سەرکەوتو بێت و بتوانێت كۆبونەوە لەسەر پرسە هەستیارەكان بكات، بێگومان ئەوەش لەبەر چەند هۆکارێکی جیاواز، بەتایبەتی کە ئەنجومەن بە ئەنقەست ماوەی چەندین مانگە ڕاگیراوە، نەک تەنها بەهۆی پشوەکانەوە، بەڵكو پێش پشوەکەش زیاتر لە شەش مانگ بو ڕاگیرابو.

هۆكارەكانى ئیفلیجكردنى پەرلەمانى عێراق چیبون؟

ئەلشەرمانی ئاماژەی بەوەدا کە هۆکارەکانی بەردەوامی ڕاگرتنی پەرلەمان زۆرن، دیارترینیان بونی ئیرادەیەکی سیاسییە بۆ ڕێگریکردن لە دەرکردنی هەندێک یاسا کە هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی لەسەر نییە، هاوكات لیستە سیاسییەکان و تەنانەت بەشێک لە پەرلەمانتارانیش سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتو، ئەمەش هۆکارێکی زیادەیە بۆ قوڵکردنەوەی دۆخی ئیفلیجبونی پەرلەمان.

پەرلەمان تا كەى بەو ئیفلیجییە دەمێنێتەوە؟

سەرەڕای کەڵەکەبونی دەیان یاسای گرنگ کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هەیە، بەڵام پەرلەمان خەمساردانە سەبارەت بەو پرسانە دەردەکەوێت، بە وتەی ئەلشەرمانی، کە وتەكەشى جۆرێك لە هۆشدارى بو "ئەنجومەنى نوێنەران تا کۆتایی خولی ئێستای پەرلەمان بە ئیفلیجی دەمێنێتەوە".

لەلایەكى ترەوە، بەپێی بیروڕاى چاودێرانى سیاسى، ڕەنگە پرسە گرنگەکانی وەک بودجەی تەواوکەر، یاسای نەوت و گاز و هەموارکردنەوەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان بە بارمتەی ئەو مشتومڕانە بمێننەوە، چونكە پەرلەمان بە شێوەیەکی کاریگەر چوەتە ناو مردنێکی یاسایی خاوەوە، هاوكات ئیفلیجكردنیشى بۆتە رێسایەك و زۆرینە كارى پێدەكەن و  دامەزراوەی یاسادانانیش بە تەواویى توانای کاریگەری خۆی لەدەستداوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەستدرێژییەکی ڕون لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دابەزینی ڕونی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانەوە بەدیدەكرێت.

لەم چوارچێوەیەدا پرسیارێکی بنەڕەتی دێتە پێشەوە: ئەگەر پەرلەمان تا کۆتایی خولى خۆى بە ئیفلیجى بمێنێتەوە، ئایا ئەمە پێشینەیەک لە ژیانی سیاسی عێراقدا دادەنێت؟ یان درێژەپێدەری نەخشێکی ئاشنای ئیفلیجيی درێژخایەنی دیموکراسی دەبێت؟.

 

 

 

  • سوپای عەرەبیی سوریا پلانی هێرش بۆ سەر دێرحافر و دەوروبەری رادەگەیەنێت

  • ئاڵدار خەلیل: ئەگەر چەکدار نەبین وەک عەلەوییەکانمان لێدێت

  • بە 42 هەزار چەکداری فەرمیی سوریا و دەیان هەزار بەکرێگیراوی تورکیا شەڕی دوو گەڕەکی کوردیی دەکەن

  • ئەگەر هێرشەكان لەحەلەب بەردەوامبن شەڕدەبەینە تەواوی شارەكانی سوریا

  • گرووپەكانی سەر بە شەرع دیسان پەلاماری كوردیان دایەوە

  • دیوی پشتەوەی هۆکارەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا چییە؟

  • عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختی کەشوهەوادایە

  • مه‌ترسى گه‌وره‌ ئاشكراكراو ئه‌گه‌رى هێرشكردنه‌سه‌ر كوردانى حه‌له‌ب هه‌یه‌

  • بۆ لەپڕ هێرش کرایە سەر گەڕەکە کورد نشینەکان؟

سەرەکی