2025-07-09 440 جار خوێنراوەتەوە

ئەو کەسانە بناسە کە لەگەڵ ئۆجەلاندا دەرکەوتن

ئیرادە میدیا

1 ـ حامیلی یەلدرم 
2 ـ عومەر خەیری کۆنەر  
2 ـ وەیسی ئاکتاش 
4 ـ ئەرگین ئاتابەی 
5 ـ مەحمود یامالەک  
6 ـ زەکی بایھان   

1- ئەرگین ئاتابەی

ئەرگین ئەتابەی لە ساڵی 1973لەدایک بووە، لە دۆسیەی ناسراو بە دۆسیەی بازاڕی شین دەستگیرکراوە و سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنراوە. 

ئەتابەی کە 27 ساڵە زیندانی کراوە، لە ماوەی زیندانیکردنیدا بەشداری لە بەرخۆدان لە بەرامبەر زۆرێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤدا کردووە. بەشداری زۆرێک لە مانگرتنەکانی خواردنی کرد، بەتایبەتی سیاسەتی یەکپۆشی و بەرگری بە زمانی دایکی، کە لە زیندانەکاندا ھێنرایە بەرنامەی کار.

زۆرێک لە وتارەکانی ئەتابەی لە زۆر گۆڤار و ڕۆژنامە و لە نێویاندا مۆدێرنیتی دیموکراتیک بڵاوکراونەتەوە. ھەروەھا خاوەنی چوار کتێبی چاپکراوە کە بریتین لە "ڕژێمی ڕاستی"، "بەھارا بێداوی"، "کۆمەڵگەی نادەوڵەتی" و "کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی".

2-زەکی بایھان

 لە ناحیەی گەڤەر لە ھەکاری لەدایک بووە، ئابوری خوێندووە. بەیحان لە ساڵی 1998 بە تۆمەتی ئەندامێتی PKK دەستگیرکراوە و سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنراوە، ماوەی 27 ساڵە لە زینداندایە.

بەیھان تا ئێستا ئەم کتێبانەی بڵاوکردۆتەوە: "بەرزبوونەوە بۆ سفر"، "پارادایمی ئازادیخوازانەی جێندەری ئیکۆلۆژی دیموکراسی"، "سۆسیالیزمی دیموکراتیک: ئایدۆلۆژیای سەدەی بیست و یەکەم"، "دەرچوون لە پارادایمی دەوڵەتی نەتەوەی جینۆساید: سۆسیالیزمی دیموکراتیک"، و "بۆچی پارادایمێکی نوێی زانستی کۆمەڵایەتی" (2 بەرگ).

3- وەیسی ئاکتاش

خەڵکی ئامەدە،بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ پارچەکردنی وڵات ماوەی 31 ساڵە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدایە،بڕیاربوو ساڵی 2024 ئازاد بکرایە بەڵام لەلایەن دەوڵەتەوە ڕێگری لێکرا.

4- عومەر خەیری کۆنار

کادری پێشکەوتووی PKK ساڵی 2003 لەلایەن حکومەتی بەعسی سوریاوە ڕادەستی دەوڵەتی تورک کراو بە زیندانی ھەتا ھەتایی حوکم دراوە.

5- مەحمود یامالک

لەدایکبووی ساڵی 1969 ی ئاگریە،بەتۆمەتی ئەندامێتی PKK لە ساڵی 1994 لە زیندانەکانی تورکیادایە،مەحمود خاوەن پێنوسێکی ئەدەبیەو خاوەنی دوو ڕۆمانە،ھەروەھا ھۆنراوەی بەناوبانگی"بۆنی ئادار"کە لەلایەن گروپی ئاگری ژیان کراوە بە گۆرانی لە نوسینی یامالکە.

7- حامیلی یڵدرم

کادری پێشکەوتووی PKK خەڵکی ئەلعەزیز ساڵی 1978 دەخرێتە زیندان و ئازاد دەکرێت دواتر ساڵی 1980 لە زیندانی بەدناوی ئامەد زیندانی دەکرێت و پاش ئەشکەنجەدانێکی زۆر ساڵی 1992 ئازاد دەکرێت،ساڵی 1997 وەک فەرماندەیەکی مەیدانی دەچێتە ھەرێمی دێرسیم و ساڵی 2002 دەبێتە بەرپرسی KADEK لە ڕوسیا.

ساڵی 2005 لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر دەکرێت و زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا دەسەپێنرێت.
 

  • ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات

  • ئاغازادەكان چۆن پارەی قاچاغی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبەن؟

  • هەماهەنگی نزیك و نوێكردنەوەی ئامانجەكان؛ ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ شكستی ئاگربەست دەكەن

  • ئەلمۆنیتەر: مەزڵوم عەبدی پێشنیارێکی ئەحمەد شەرع-ی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت

  • لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە؛ بۆ یەكەمجار توركمانێك بوو بە پارێزگاری كەركوك

  • غەزاڵ چۆن شەهید بوو و كێ بەرپرسیار بوو؟

  • ئەمریكا گەشبینە و ئێران خۆشحاڵە؛ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا كاتەكەی نادیارە

  • ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە

سەرەکی