2025-08-05 1855 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئاشتى له‌توركیا ده‌ستپێده‌كات

ناوەندی هەواڵ

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م هه‌نگاوى پڕۆسه‌ى ئاشتیى له‌په‌رله‌مانى توركیاوه‌ ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مڕۆ یەکەم کۆبونەوەی کۆمسیۆنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە بەسەرۆکایەتی نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت بۆ زەمینەسازیی یاسایی‌و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاته‌.

میدیاکانی تورکیا باسیان له‌وه‌كردوه‌، لەیەکەم کۆبونەوەی کۆمسیۆنەکە، شێوازی کارکردن‌و ناوەکەی دیاریدەکرێت، کارەکانی تایبەت دەبێت بەپرۆسەی ئاشتی کە لە 51 ئەندام پێکدێت، ئاکپارتی 21 ئەندامی دەبێت، جەهەپە 10 ئەندامی دەبێت، هەریەکە لەدەم پارتی‌و مەهەپە چوار ئەندام‌و ئیی پارتی‌و یەنی یۆڵ 3 ئەندامیان بۆ دیاریکراوە، پارتەکانی دیکەش کە فراکسیۆنیان نییە، هەریەکەی ئەندامێکیان دەبێت.

پێشتریش ئیی پارتی بەفەرمی  ڕایگەیاندبوو، بەشداریی کۆمسیۆنەکە ناکات، ئامانج لەدامەزراندنی کۆمیسۆنەکەش دابینکردنی چوارچێوەیەکی یاساییە بۆ پرۆسەی ئاشتیی لەتورکیا.

گرنگترین کارەکانی کۆمیسیۆنەکە بریتی دەبێت لەدیاریکردنی چارەنوسی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوای پرۆسەی چەکدانان.

هاوکات لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، پڕۆژەیاسای نوێ، هەمواری پڕۆژەیاساو پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمان ئامادە دەکەن، بۆ ئەوەی ببنە یاساو دەنگیان لەسەربدرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژى 11ی تەمموزی 2025 گروپێکی 30 کەسی پەکەکە، لەڕێوڕەسمێکدا لەئەشکەوتی جاسەنە لەناوچەی سورداشی پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان له‌ناوبرد وه‌ك نیازپاكییه‌ك به‌رامبه‌ر په‌یامى ڕێبه‌ره‌كه‌یان بۆ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتیى.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری 26 ساڵ زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری ئەمجارەی تورکیا، 27ی شوباتی ئەمساڵ داوای لەپارتەکەی کرد، کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوەو چەک دابنێت، پەکەکەش لە 5 بۆ 7ی ئایاری ئەمساڵ، 12مین کۆنگرەی خۆی بەست‌و بڕیاری کۆتاییهێنان بەخەباتی چەکداریی‌و خۆ هەڵوەشاندنەوەیدا.

  • ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له‌ ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت

  • له‌ هه‌ر 23 كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه‌

  • ٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا

  • پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا

  • کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان

  • تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات

  • یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟

  • ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز

  • ڕاپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به‌ ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له‌ ئێران ئاشكرا ده‌كات

سەرەکی