2025-08-13 2466 جار خوێنراوەتەوە

روفاتى 22 قوربانى ئێزدى لە شەنگال بە خاك دەسپێردرێن

 

پاش ئەوەى دوێنى 12ی ئاب، ڕوفاتى 22 قوربانی ئێزدى، کە لەساتەوەختى كەوتنى شارى موسڵ و هێرشكردنە سەر شەنگال بە دەستى گروپە تیرۆریستییەكانى داعش شەهیدکرابون، گەڕێنرانەوە بۆ زێدى خۆیان، بڕیارە ئەمڕۆ لە مەراسیمێكى شایستەدا روفاتەكان ئەسپەردە بكرێن.

بەگوێرەى زانیاریییەكانى ئیرادە، هەر دوێنێ لە بەغداد كارى پشکنینى DNA بۆ ڕوفاتى ئەو 22 هاوڵاتییە ئێزیدییە  تەواوكرابون و دواتریش ئەنجامەكانیان رەوانەى بەشی پزیشکى دادیى موسڵ كران و ڕێکارى یاساییان بۆ ئەنجامدرا.

هەر بە گوێرەى ئەو داتایانەى بەردەستى ئیرادە كەوتون، تا ئێستا بە حەوت قۆناغ روفاتى 296 هاوڵاتى ئێزدى لەبەغداوە گەڕێنراونەتەوە بۆ زێدى خۆیان و هاوكات 500 روفاتى تریش ماون كە لە ئێستادا پشكنینەكانیان تەواو نەبوەو دواى راگەیاندنى ئەنجامەكان ئەوانیش بۆ بەخاك سپاردن رەوانەى شەنگال دەكرێنەوە.

ئیرادە، ئەوەشى زانیوە كە قوربانییەكانى نێو ئەو 22 روفاتە، زۆرینەیان خەڵكى گوندى "كۆجۆ"ن و چواریان لە رەگەزى "مێ"ن.


  • 480 ڕۆژ بێ‌حکومەت: هاوکێشەی یەکێتی و پارتی لەنێوان دەنگۆی ڕێککەوتن و دۆخی ڕاستەقینەی سیاسیدا

  • هەڕەشەکەی هاکان فیدان ئاماژەی هێرشە بەرەو شەنگال یان قەندیل

  • کێ گەمارۆی سەر کۆبانێی داوە و بۆ ناتوانرێت هاوکاریەکان بگەیەنرێتە شارەکە

  • دامەزراوەی پەی بۆ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، مەترسی لەبەردەم دەرگایە، كەی بە هۆش دێنەوە؟

  • مەریوان وریا قانع: هیچ جیاوازییەک لەنێوان جیفری ئیپستین و داعشدا نییە

  • پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی عومان؛ ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

  • ئێران: ئەمەریکا هێرشمان بکاتە سەر، سەرەکیترین ئامانجمان ئیسرائیل دەبێت

  • وەزارەتی دادی ئەمریکا لەبارەی دۆسیەی جێفری ئێپستینەوە چی دەڵێت؟

  • "سوپای سێبەر"؛ ناسنامە و ئەرکی گروپ و چەتەکانی سەربە تورکیا لە هیرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

سەرەکی