2025-09-03 5014 جار خوێنراوەتەوە

لەمەودوا بەسرە پشت بە شوتى و تەماتەى پێنجوێن دەبەستێت

 

بەهۆى داخستنی دەروازەی شەلامچە، چالاکیی بازرگانی لە بازاڕەکانی بەسرەدا پەكى كەوتوەو بۆتە هۆى بەرزبونەوەی نرخی بەروبومی کشتوکاڵی و کەمیی بەرچاوی هەندێکيان؛ بەتایبەتی "شوتى و تەماتە".

لەمبارەیەوە بازرگانانى عێراق بڕیاریانداوە بۆ پڕكردنەوەى ئەو كورتهێنانەى پارێزگاكانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بەتایبەتى شارى بەسرە، شوتى و تەماتەى پێنجوێن بە بڕێكى زۆر هاوردەى ئەو شارانە بكەن، ئەگەرچى زۆرینەشیان پێیانوایە كە بە تەنها بەروبومى كشتوكاڵیى پێنجوێن پێداویستى ئەو شارانە پڕناكاتەوەو داواى سەرلەنوێ كردنەوەى دەروازى شەلامچە دەكەنەوە.

بە وتەى زانا كەریم كە یەكێكە لە جوتیارە دیارەكانى شارۆچكەى پێنجوێن و قسەى بۆ ئیرادە كردوە، لە ئێستادا زۆرینەى بازرگانە عەرەبەكان رویان لە شارۆچكەكەمان كردوە بۆ كڕینى چەند بەروبومێكى كشتوكاڵى بەتایبەتى شوتى و تەماتە بە پلەى یەك و پەتاتەى شیرین بە پلەى دو.

ئەو جوتیارەى شارۆچكەكە زیاتر ئاشكرایكرد كە بەرهەمە كشتوكاڵییەكانى پێنجوێن لە پارێزگاكانى ناوەڕاست و باشوردا ناوبانگێكى باشیان هەیەو جوڵەیان خستۆتە ئەو عەلوە نافەرمیەى كە جوتیاران خۆیان لە شارۆچكەكەدا كردویانەتەوە، چونكە نابێت ئێمە هەمو بەرهەمێك رەوانەى عەلوەى سلێمانى بكەین و دواتر بۆ شارەكانى ترى عێراق، لەبەرئەوەى پارەیەكى زۆرى دەچێتە سەرو دواتریش عەرەب لە ناوچەكانى خۆیان بە زەحمەت بۆیان ساغ دەبێتەوە.

هاوكات ئەو جوتیارە كە بەشێكى زۆرى زەوییە كشتوكاڵییەكانى خۆى كردوە بە شوتى و تەماتە پێیوایە؛ لە ئێستادا بەهۆى كەمیى ئاو لە ناوچەكەماندا تا رادەیەك كوالیتى بەرهەمەكانمان وەك هەر شوێنێكى ترى عێراق دابەزیوەو كە ئەمەش راستەوانە لەگەڵ هاوكێشەى نرخ دا دەگۆڕێت و تەنانەت بۆ هەر كیلۆیەك جوتیارەكانى ناوچەكە تەنها 150 دینار سودمەند دەبن؛ كە ئەمەش پارەیەكى كەمە بەراورد بە بڕى تێچوى بەرهەمە خۆراكییەكە، هاوكات زەوییەكانیش ساڵانە دەكێڵرێن كە ئەوەش كاریگەریى كردۆتە سەر بڕو كوالیتى بەرهەمەكانمان؛ چونكە پێكهاتەى خاكەكە لە كانزاكان دواى چەند ساڵێك بە تەواویى لاواز دەبێت.

 

  • ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە نرخی نەوت چی بەسەردێت؟

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

سەرەکی