2025-09-03 10478 جار خوێنراوەتەوە

ئێران نزیكه‌ له‌چه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌.. نزیكه‌ له‌دروستكردنى 10 بۆمى ئه‌تۆمیى

به‌پێى ڕاپۆرتێكى نهێنى ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕێژەی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتاندراوی ئێران گۆڕانکاریی بەسەرنه‌هاتوه‌و هەر هەمان ڕێژەی پێش جەنگی 12 ڕۆژه‌ى ئێران‌و ئیسرائیلە کە ڕێژەکە 60% بوو، ڕاپۆرته‌كه‌ ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه‌، ئێستا ئێران ده‌توانێت، 10 بۆمبی ئەتۆمی دروستبکات.

ڕاپۆرتێکی نهێنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دزه‌یكردوه‌و ئاماژه‌ى به‌یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران كردوه‌و ده‌ڵێت، "60%و نزیکە لەئاستی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی".

ڕاپۆرتەکە نوسیویه‌تى، لە13ی حوزەیران، بەر لەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران یەدەگی یۆرانیۆمی لەشێوەی هێگزافلۆرایدی یۆرانیۆم، کە دەتوانرێت لەڕێگەی ئامێری سێنتەرفیوجەوە زیاتر بپیتێنرێت، بە 440.9 کیلۆگرام خەمڵێنراوە، بەمەش دەتوانن 10 بۆمبی ئەتۆمی دروستبکەن.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، بەهۆی جەنگی ئێران‌و ئیسرائیل کشانەوەی پشکنەرەکانیان کارێکی پێویستبوو، هاوکات ئیدانەی بڕیاری ئێران بۆ هەڵپەساردنی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسەکە کرد.

31ى 5ى 2025، ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرایكردبوو، ڕاپۆرتێکیان لەئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەدەستگەیشتوە کە بۆ ئەندامانی خۆی ناردبوو و تێیدا هاتبوو، "ئێران بەنهێنی لەسێ بنکەی ئەتۆمی دەستی بەدروستکردنی چەکی ئەتۆمی کردوە".

لەڕاپۆرتێکی دیکەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا هاتبوو، "ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندوه‌تە 60% بەم ئاستە، تاران دەتوانێت نۆ بۆمبای ئەتۆمی دروستبکات".

هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
بەرەبەیانیی 22ى 6ى 2025 فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەرسێ بنکەی ئەتۆمیی (فۆردۆ، نەتەنزو ئەسفەهان)یان لەناوخۆی ئێران بۆمبارانکرد.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی هێرشەکەیان بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەپۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' نوسیبوى "ئێمە، هێرشە زۆر سەرکەوتوەکەمان بۆسەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران تەواوکرد، کە بریتیبون لەفۆردۆ، نەتەنزو ئەسفەهان".

جه‌ختیكرده‌وه‌، "هەموو فڕۆکەکان ئێستا لەدەرەوەی ئاسمانی ئێرانن، بارێکی تەواو لەبۆمب بۆسەر بنکە سەرەکییەکە واتە فۆردۆ، خرایە خوارەوە".

هەماهەنگییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم‌و ئێران
ڕۆژی 25ی 6ى 2025، دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، پەرلەمانی وڵاتەکە بەزۆرینەی دەنگ، پڕۆژەیاسای کۆتاییهێنان بەهەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسەندکرد.

هەروەها پێشتر ڕۆژنامەی کەیهانی نزیک لەڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردبوەوە کە تێیدا ڕافایل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەسیخوڕی بۆ ئیسرائیل تۆمەتبارکردبوو داوای دەستگیرکردن‌و دادگاییکردنی کردبوو.

هاوكات 27ى مانگى ڕابردوش، ڕافایێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA)، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی وتبوى، "یەکەم تیمی پشکنینیان گەیشتوەتە ئێران بۆ سەردانیکردنی وێستگە ئەتۆمییەکان، ئەمەش دوای شەڕی 12 ڕۆژە".

  • 480 ڕۆژ بێ‌حکومەت: هاوکێشەی یەکێتی و پارتی لەنێوان دەنگۆی ڕێککەوتن و دۆخی ڕاستەقینەی سیاسیدا

  • هەڕەشەکەی هاکان فیدان ئاماژەی هێرشە بەرەو شەنگال یان قەندیل

  • کێ گەمارۆی سەر کۆبانێی داوە و بۆ ناتوانرێت هاوکاریەکان بگەیەنرێتە شارەکە

  • دامەزراوەی پەی بۆ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، مەترسی لەبەردەم دەرگایە، كەی بە هۆش دێنەوە؟

  • مەریوان وریا قانع: هیچ جیاوازییەک لەنێوان جیفری ئیپستین و داعشدا نییە

  • پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی عومان؛ ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

  • ئێران: ئەمەریکا هێرشمان بکاتە سەر، سەرەکیترین ئامانجمان ئیسرائیل دەبێت

  • وەزارەتی دادی ئەمریکا لەبارەی دۆسیەی جێفری ئێپستینەوە چی دەڵێت؟

  • "سوپای سێبەر"؛ ناسنامە و ئەرکی گروپ و چەتەکانی سەربە تورکیا لە هیرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

سەرەکی