2025-09-03 23171 جار خوێنراوەتەوە

هێرشى ئه‌مریكاو ئیسرائیل بۆسه‌ر عێراق ده‌ستیپێكرد.. ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكراده‌كرێت

پڕۆفیسۆرێك له‌هه‌رێمى كوردستان زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئەمریکاو ئیسرائیل، دەستیانکردوە بەلێدانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی‌و گروپە چەکدارەکانی عێراق‌و یەمەن کە سەر بەئێرانن، بەڵام لەسەر خاکی عێراقن، ئەویش لەڕێگەی ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بەشێوازی ئۆپه‌راسیۆنی سەربازیی تایبەتی‌و نهێنی".

د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی پڕۆفیسۆری یاریدەدەرو مامۆستای زانکۆ له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى، "تائێستا ئەو دوو وڵاتە تەنها لەماوەی دوو هەفتەدا بەهەماهەنگی، سێ ئۆپه‌راسیۆنی سەربازیی تایبەتیان جێبەجێکردوە لەناو خاکی عێراق، لەهەریەك لەناوچەکانی، (جرف الصخر)، کە تیایدا ناوەندێکی مەشق‌و ڕاهێنان لەگەڵ جبەخانەی سەربازی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی عێراقی‌و حوسییەکانی یەمەن بەئامانجگیراون کە سەرقاڵی مەشق‌و ڕاهێنان بون لەسەر چەند چەکێکی ستراتیژی جۆری (اسلحه‌ ستراتیجیه‌ نوعیه‌) لەوانە موشەکی بالیستی مامناوەند مەوداو دورهاوێژو درۆن".

ناوچه‌ى دوه‌میشى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"(ئەبو غرێب)، کە چەند فەرماندەیەکی میلیشیاکانی حوسییەکان‌و حەشدی شەعبی بەئامانجگیراون، ناوچه‌ى سێیه‌میش، (دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا) بوه‌ كه‌ تیایدا چەند فەرماندەیەکی حەشد کە یاوەری دوو فەرماندەی ئێرانی بون، بەئامانجگیراون".

به‌بڕواى د.نیكۆلا، "کۆی ئەم لێدانانە بەنهێنی ئەنجامدراون، حکومەتی عێراقیش بۆ پاراستنی ئاسایش‌و ئارامی ناوخۆیی‌و لەپێناو نەکەوتنی حکومەت‌و مانەوەی پەیڕەوو سیستمی سیاسی لەوڵاتەکەداو پاراستنی پێگەی لەڕوی هەرێمی‌و نێودەوڵەتییەوە ڕایانناگەیەنێت".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى زانیارییه‌كانیدا، د.نیكۆلا وتویه‌تى، "بەگشتی؛ ئەم هەنگاوەی ئەمریکاو ئیسرائیل‌و لێدانە سەربازییەکانیان لەعێراق، شیعە وەك پێکهاتە بەئامانج ناگرێت، بەڵکو هێزە میلیشیاییەکان‌و گروپە چەکدارە نزیکەکانی سەر بەئێران بەئامانج دەگرێت، ئەم ئۆپه‌راسیۆنە سەربازییە تایبەتانەش بەردەوامی دەبێت‌و چڕتریش دەبێته‌وه‌".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى بۆچونه‌كانیدا ئه‌وه‌شى وتوه‌، "ئەو لێدانانە بەشێکە لەئامادەکاریی بۆ گەڕێکی دیكه‌ى جەنگی نێوان ئیسرائیل-ئێران، کە لەکۆتاییدا ئێران تەنها لەسنوری جوگرافی خۆیدا کۆتوبەندو قەتیس دەکرێت‌و دەرەنجامیش، بەهۆی ئەو مەترسییانەوە چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێر ناوی هەموارکردنەوە، پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبیان لەپەرلەمان کشاندەوە لەم قۆناغەدا".

بۆچونیشى وایه‌، "ئێران، دەزانێت ئەمریکاو ئیسرائیل ئەمجارە سازشناکەن‌و وازناهێنن‌و بەتەواوی کۆتایی دەهێنن بەهەرچی گروپی میلیشیایی‌و چەکداری سەر بەو وڵاتەیە، ئەمانەو چەندین پێشهاتی نوێی دیكه‌ کە لەئایندەیەکی نزیکدا ڕودەدەن، لەگەڵ بەهەند وەرگرتنی ئاسایشی نەتەوەییمان سەرجەمیان بەپلەبەندی دەخەمەڕوو".

  • ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە

  • ​ بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟

  • ​ جەنگی ئێران سەری لە سەرۆك و بەرپرسانی ئەمریكا شێواندووە

  • عێراق بۆ قەرەبووی راگرتنی نەوت لە رێگەی هورمزەوە دەیەوێت لە هەرێمەوە نەوت هەناردە بكات

  • ​مەتەڵی دەسەڵات لە بەغداد؛ كێ یەكەمجار دەكشێتەوە مالیكی یان چوارچێوە؟

  • ئەگەر جەنگ بوەستێت كێ براوەیە و ئەگەرەكان چین؟

  • ئیسرائیل تاوتوێی كۆتایی هێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران بە بێ گۆڕینی رژێمەكەی دەكات

  • ئێران چۆن شانازی عەرەبەكانی كەنداوی كرد بە خەون

  • سی پی تی ئەمریکی: تا ئێستا (196) جار هێرشكراوەتەوە سەر هەرێم

سەرەکی