2025-09-06 9702 جار خوێنراوەتەوە

ماف‌و چاره‌نوسى نه‌ته‌وه‌یى.. كوردو دروزه‌كانى له‌لوبنان به‌یه‌ك گه‌یاند

جێگری هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، سەردانی باڵاترین دەسەڵاتی دروز لەلوبنان دەکات‌و ده‌ڵێت، "لامەرکەزیەت چارەسەرە بۆ دۆخى سوریا".

لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان، بەدران چیا کورد جێگری هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، دوێنێ هەینی لەشوێنی نیشتەجێبونی خۆی لەشارۆچکەی شارۆن لەلوبنان، سەردانی باڵاترین دەسەڵاتی دروزەکان، شێخ ئەبو یوسف ئەمین ئەلسەیغ سەرۆکی ئەنجومەنی ڕۆحانی کۆمەڵگەی تاکخودای دروزەکانی لەلوبنان کرد.

بەرپرسانی کوردو دروز کە زۆرجار لەمدواییانەدا ناویان پێکەوە لەسوریا دەهێنرێت، لەم سەردانەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی کوردو دروزەکانیان دوپاتکردوەتەوە.

بەدران چیا کورد بۆ شێخى دروزەکان جەختی لەسەر ڕەسەنایەتی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەل کردەوەو وتویه‌تى، "پێویستە پەیوەندیی‌و هەماهەنگی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی سوریاو لوبنان لەمکاتەدا بەردەوامبێت، بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە چەند مانگێکە لەسوریا ڕودەدەن‌و کاردانەوەکانیان لەسەر ناوخۆی لوبنان".

سەرۆکی ئەنجومەنی ڕۆحی دروزەکانی لوبنان سوپاسی کوردەکانی کرد بۆ هەڵوێستی کورد لەدژی کۆمەڵکوژی سوەیدا.

هاوکات دەستخۆشى لەئیدارەی خۆسەرو هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) کردو ئەزمون‌و فرەییەکەی بەرز نرخاند، لەوانەش بەشداریی پێکهاتە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان، وتیشى، "هه‌سه‌ده‌ دەتوانێت ببێتە مۆدێلێک بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا، لەنێویاندا سوەیدا ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی سەقامگیریی سوریا، بۆ ئاسایش‌و سەقامگیریی لوبنانیش زۆر گرنگە".

بەرپرسەکەى ئیدارەى خۆسەر دڵتەنگى خۆی لەڕوداوە خوێناوییەکانی ئەمدواییەی پارێزگای سوەیدا دەربڕیی‌و جەختی لەسەر هاوسۆزی خۆی لەگەڵ خەڵکی پارێزگاکە کە کەوتنە قوربانی هێرشە سەربازییەکانی دەسەڵاتی ئینتقالی سوریا.

ناوبراو جەختی لەپێویستی یەکخستنی ڕیزەکانی سوریا بەگشتیی‌و دروزەکان بەتایبەتی کردەوە، پێیوابوو هیچ چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا نییە جگە لەڕێگەی سیستەمێکی حکومەتی لامەرکەزیی‌و فرەیی کە هەموو پێکهاتەکان لەباوەش بگرێت‌و ڕێز لەتایبەتمەندی هەموو گروپە ئایینی‌و نەتەوەیی‌و تائیفیەکان بگرێت.

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

سەرەکی