2025-09-07
8043 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. 30 تۆن خۆڵ و خاشاك لە نزیك قەڵا كۆدەكرێتەوە
دوابەدوای کۆتایی هاتنی ئاهەنگی مەولودى نەبەوى "ڕۆژی لەدایکبونی پێغەمبەر (د.خ)"، لە دو رۆژى رابردودا لە شاری هەولێر، چالاکانی ژینگەپارێزیی شارەكە هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانى نزیك لە شوێنى مەراسیمە پیرۆزەكە دەستپێکرد.
بەپێى زانیارییەكان، هەولێر ساڵانە ئاهەنگی یادى لەدایکبونی پێغەمبەر محمـد (د.خ) دەگێڕێت، ئەوەش بە بەشداریكردنى دانیشتوانى شار و ناحیە جیاجیاکان، كە تێیدا چەند چالاكییەكى ئەو تەقسە ئایینیە پیرۆزە ئەنجامدەدرێت؛ لەوانە: سازدانی مەولود، سازدانی ئاهەنگ، و دابەشکردنی شیرینی لە ناوچە جیاجیاکان.
رۆژى هەینی 5ی ئەیلولی 2025، هەولێر ئاهەنگێکی گەورەی لە دەوروبەری قەڵا مێژووییەکەی لە سەنتەری شار سازکرد، بە دەیان هەزار هاوڵاتیش بەشداربون.
ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەی هەولێر، لەلێدوانێكى رۆژنامەوانی دا ڕايگەیاند، دوای ئاهەنگەکە لە میانی هەڵمەتێکی پاککردنەوەدا کە 40 چالاکوانی ژینگە و 17 خۆبەخش و پێنج ئالیاتى كابیسە و دو تانکەری ئاو تێیدا بەشداربون، 30 تۆن پاشماوەى خۆڵ و خاشاك کۆکراونەتەوە.
بە وتەی ئەو، هەڵمەتەکە پێنج کاتژمێری خایاند، و تەواوی بازاڕەکە پاککرایەوە.
لای خۆیەوە، نەقیب شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاشكرایكرد، لە سەرەتای ئاهەنگەکە تا کۆتایی ئاهەنگەکە حەوت تیمی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە لە بازاڕدا ئامادەبون و جەختیشی کردەوە کە خۆشبەختانە هیچ ڕوداوێک تۆمارنەکراوە.
لەلایەكى ترەوە، هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵمەتی پاککردنەوەی شار ئەرکی هەموو هاوڵاتییەکەو بەشێکە لە دابونەریتی کوردی و هەمو کەلتورە جیاوازەکان.
پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەڵمەتە ئۆپەراسیۆنێکی هەمەلایەنەی ڕۆژانە دەبێت، لەلایەن پارێزگای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ئەنجامدەدرێت.
جێى ئاماژەیە ، لە لێدوانێكى پێشوى دا؛ نەبەز عەبدولحەمید؛ سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ئەوەى خستبوەڕو کە ئاهەنگی یادی لەدایکبونی پێغەمبەر (د.خ)؛ ئەمساڵ لە هەولێر جیاواز دەبێت، و بۆ ماوەی مانگێکی تەواو بەردەوام دەبێت.
-
سهرۆكوهزیرانى پاكستان:له ههموو كات زیاتر له ڕێككهوتنى ئهمریكا و ئێران نزیكین
|
-
|
-
كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران
|
-
ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی
|
-
وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"
|
-
تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون
|
-
گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا
|
-
هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد
|
-
گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات
|
|
|
|