2025-09-07 6739 جار خوێنراوەتەوە

كرماشان چاوى لە گەشتیارانى هەرێم و پارێزگاكانى عێراقە

 

بەهرام سولەیمانی، جێگری کاروباری سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگای کرماشان، پشتیوانیی دەسەڵاتی خۆجێیی بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی گەشتیاریی لەگەڵ هەرێم و عێراق دوپاتکردەوە.

سولەیمانی لە میانی دیدارێکی لەگەڵ چالاکانی گەشتیاریی لە کرماشان و بەڕێوەبەرانی نوسینگەكانى خزمەتگوزاریی گەشتیاریی عێراق وتی: پەیوەندییە لەمێژینە و ڕەگداکوتاوەکانی نێوان گەلانی ئێران و عێراق بناغەیەکی تۆکمەی بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە هەمو بوارەکاندا بە تایبەت گەشتیاريی ڕەخساندوە.

جێگری کاروباری سیاسی و ئەمنیەتی پارێزگای کرماشان ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵکەوتەی پارێزگاکە لە تەنیشت سنورى هاوبەشى هەرێم و عێراق ڕۆڵێکی سەرەکیی پێدەبەخشێت لەم ئاڵوگۆڕانەدا، هاوكات ئەوەشى خستەڕو كە کرماشان نوێنەرایەتی مۆزەخانەیەکی زیندو لە شارستانییەتە کۆنەکان دەکات؛ بە شوێنەوارە هەزاران ساڵەکانییەوە، لەوانە، نەخش و هەڵكۆڵدراو و نوسراوەکانی بێستون تا دیوارەكانى تاقى بوستان.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە لە كۆبونەوەكەدا ئاماژەی بە فرەچەشنەیی سەروەت و سامانی گەشتیاریی کرماشان کرد، بەتایبەتى؛ دیمەنى شاخاوی و ئەشکەوت و تاڤگەكانى، تا دەگاتە ڕەنگی ناوازەی چوار وەرزی کرماشان، و میوانداریی دانیشتوانی شارەكە و خواردنە ناوخۆییەکان.

هاوكات، ناوبراو ئەوەشى رونكردەوە كە گەشتوگوزاری ئایینی لە شارەكەدا بە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات دەزانرێت، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی هاوبەشیی نێوان هەردو گەلى ئێران و عێراق، جگە لە توانای پارێزگاکە لە بواری گەشتیاریی تەندروستیى دا، كە بەهۆی بونى ناوەندە پزیشکییە پێشکەوتوەکانی و پزیشکە پسپۆڕەکانییەوە، خەڵكێكى زۆر بۆ چارەسەرى نەخۆشى سەردانى شارەكە دەكەن.

بەهرام سولەیمانی لە کۆتایی قسەكانى دا وتیشى: ئێمە ئامادەین گەشتی هاوبەش ڕێکبخەین و پاکێجی گەشتیاریی سەرنجڕاکێش پێشکەش بکەین و وەبەرهێنانی هاوبەش لەگەڵ هەرێم و عێراق بەرەوپێش ببەین، ئەمەش بە ئامانجی دڵنیابون لەوەی کرماشان وەک شوێنێکی بەناوبانگ و هەمیشەیی بۆ گەشتیارانی عێراقی بمێنێتەوە، لەبەرئەوە هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق دەتوانن سودمەندبن لە خزمەتگوزارییە پزیشکییە کوالیتی بەرزەکان بە نرخێکی گونجاو، ئەمە جگە لەوەی چێژ لە دیمەنە سروشتی و مێژوییەکان وەردەگرن، هاوكات ژێرخانی کرماشان گەشەی خێرای بەخۆیەوە بینیوە، لە هۆتێلە لوکسەکانەوە بۆ چێشتخانە بەناوبانگەكان و شوێنە گەشتیارییەكان،  کە بژاردەی جۆراوجۆر بۆ گەشتیارانی بیانی دابین دەكەن.

 

 

  • سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا

  • كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ بودجه‌ی 2027؛ له‌ نه‌وت و داهاتی گومرگییه‌وه‌ تا ڕێژه‌ی پشكه‌كان

  • بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد

  • فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

سەرەکی