بەنداوى ئەتاتورك لە پارێزگاى ئورفا لە توركیا.
2025-09-07 5978 جار خوێنراوەتەوە

توركیا بە 520 بەنداو 20 ملیار مەترسێجا ئاو بەعێراق دەدات

 

پوختە

رۆژ بە رۆژ تۆمەتەکان لەسەر تورکیا بە جێبەجێنەکردنی بەڵێنە ئاوییەكانى دراوسێیەتى نێوان خۆى و عێراق زیاد دەكات، شارەزایان جەخت لەوەدەکەنەوە کە عێراق ساڵانە پێویستی بە 60 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، لەکاتێکدا پشکی نێودەوڵەتیش 70 ملیار مەتر سێجایە، بەڵام عێراق تەنها 20 ملیار مەتر سێجا ئاو لە توركیاوە وەردەگرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی حكومەتى ئەنقەرە خاوەنی زیاتر لە 520 بەنداوی پڕ لە ئاوە.

یەدەگى ئاوى عێراق چەندە؟

حاتم ئەلحەمدانی، سەرۆکی دامەزراوەی ڕەوافید بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵی ئاوی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە ئیرادە بەدواداچونى بۆكردوە، وتی: بەکارهێنانی پراکتیکی سەرەتایی ئاو بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە، دواتر کشتوکاڵ و پاشان پیشەسازی، جەختیشی لەوەکردەوە کە یەدەگی ئاوی عێراق گەیشتۆتە نزمترین ئاست، ئەمەش مەترسی لەسەر دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی عێراق دروستکردوە.

ئەلحەمدانی لەو چاوپێكەوتنەدا ئاماژەی بەوەشکرد، كە عێراق پێویستی بە 60 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، بەڵام پشکی نێودەوڵەتی 70 ملیار مەتر سێجا ئاوە، لەکاتێکدا تەنها 20 ملیار مەتر سێجا ئاو وەردەگرێت، هاوكات ڕەخنەی لە لاوازیی شاندى دانوستانکاری عێراقی لە بەدەستهێنانی پشکی دادپەروەرانەی ئاوى وڵات دا، گرت.

سەرۆکی دامەزراوەی ڕەوافید جەختیشی لەوەکردەوە کە واقیعی ڕاستەقینەی بەردانەوەى ئاوى تورکیا کەمترە لەوەى باسی لێوە دەکرێت و سەردانە دوبارەکانی سەرکردە عێراقییەکان بۆ تورکیا تەنیا بۆ نمایشى میدیاییە.

ئایا توركیا بەڵێنەكانى جێبەجێ دەكات؟

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەنقەرە بەڵێنەکانی جێبەجێ ناکات و ئەو دەنگۆیانەی باس لە قەیرانی ئاو دەکەن لە توركیا درۆیە، ڕونیشی کردەوە کە وڵاتەكە خاوەنی 520 بەنداوی پڕ لە ئاوە.

ئاوى دیجلەو فوڕات تا چەندە كەمى كردوە؟

ئاوی ڕوبارەکانی دیجلە و فورات کە لە تورکیا و سوریاوە سەرچاوە دەگرن، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردودا بە ڕێژەی 80% کەمیکردوە، هاوکات ئێران زۆربەی ئەو چەم و ڕوبارانەی بڕیوە کە بەناو خاکەکەیدا دەڕژێن و لە عێراقدا خۆراک دەدەن بە ڕوباری دیجلە، لەبەرئەوە ئەگەر هەوڵى جیددى بەپەلەو خێرا نەدرێت ئەوا مەحاڵە ئەو قەیرانە وا بە ئاسانیى تێپەڕێت.

لەلایەكى ترەوە، ڕۆژی 25ی ئاب، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی کۆبونەوەکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە شاری جددەی پایتەختی سعودیە، لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکەکەی، پرسی نەوت و ئاوی تاوتوێ کرد.

هاوكات، لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوەوە تا ئێستا، عێراق نەیتوانیوە چارەسەری یەکلاکەرەوە بۆ دوبارەبونەوەی قەیرانی ئاو بدۆزێتەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە بۆتە چەقۆیەکی موزایەدە لە دەستی وڵاتانی سەرەوە، بە تایبەتی تورکیا، بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابوری ئەوەش بە کۆنترۆڵکردنی ڕۆیشتنی ئاو بۆ ناو خاكى عێراق.

هەر سەبارەت بەم پرسە، ڕوقەیا ئەلنوری، ئەندامی ئەنجومەنى نوێنەران لە لیستى بزوتنەوەى هەردو فورات ئاشکرایکرد، بەهۆی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا، 24 هەزار و 500 خێزان لە ناوخۆی عێراق ئاوارەبون و حکومەتیش شەش چارەسەری بۆ کەمکردنەوەی شەپۆلی ئاوارەبون لە باشور پەرەپێداوە.

جێى ئاماژەیە، ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی فورات زۆرترین زیانیان بەرکەوتوە، کە کاردانەوەکانی وشکەساڵی لە ڕێگەی کۆچی زۆرەملێی دانیشتوان و دابەزینی بەرهەمی کشتوکاڵی و مەترسیی لەسەر سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە بە ڕونی دەستیکردوە بە دەرکەوتن.

 

 

  • ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات

  • ئاغازادەكان چۆن پارەی قاچاغی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبەن؟

  • هەماهەنگی نزیك و نوێكردنەوەی ئامانجەكان؛ ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ شكستی ئاگربەست دەكەن

  • ئەلمۆنیتەر: مەزڵوم عەبدی پێشنیارێکی ئەحمەد شەرع-ی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت

  • لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە؛ بۆ یەكەمجار توركمانێك بوو بە پارێزگاری كەركوك

  • غەزاڵ چۆن شەهید بوو و كێ بەرپرسیار بوو؟

  • ئەمریكا گەشبینە و ئێران خۆشحاڵە؛ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا كاتەكەی نادیارە

  • ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە

سەرەکی