2025-10-07 7489 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتى هەرێم بەپلان نەخۆشخانە حكومییەكان ئیفلیج دەكات

 

لە ماوەى دە ساڵى رابردودا لە هەرێم نزیكەى حەفتا نەخۆشخانەو کۆمەڵگەی پزیشکی تایبەت و ئەهلی دروستکراون و لە رێى پلانێكى تایبەتیشەوە كاردەكرێت بۆ ئەوەى نەخۆشخانە حكومییەكان یان ئیفلیج بن یاخود هەرنەمێنن.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، حكومەتى ماوە بەسەرچوى هەرێم لە قەیرانى لەعنەتى نەوتەوە ئامادە نەبوە هیچ بڕێك لەپارەى داهاتى ناوخۆ بۆ نەخۆشخانە حكومییەكان سەرف بكات، بەڵكو بەپێچەوانەوە لەو ماوەیەدا حەفتا نەخۆشخانەو كۆمەڵگى پزیشكى دروستكراون.

پەراوێزخستنى كەرتى تەندروستى لەكاتێكدایە ماوەیەكى زۆرە كەرتى پەروەردەش لە هەرێم ئیفلیج بوەو لەنێوان موچە دابەشنەكردن و بایكۆتى مامۆستایان دا ساڵانێكى زۆرە قوتابخانە حكومییەكان تەنها بە دو مانگ مەنهەجى ساڵێك بە قوتابیان دەخوێنن و ئاستى زانستى سەرجەم قۆناغەكانى خوێندنیش بە تەواوى دابەزیوە.

هاوكات لە ماوەكانى رابردودا؛ عومەر گوڵپى پەرلەمانتارى پێشوى كۆمەڵى دادگەریى، لە وتارێكى دا ئاماژەى بەوەدابو كە دەسەڵاتی هەردو حزب و حکومەتەکەیان، ئامادە نین لە کۆی 350 ملیار دینار؛ مانگانە تەنها 30 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی خەرج بکەن، ئەمەش وایکردوە بەردەوام نەخۆشخانەکان لە پاشەکشەی بەرچاودابن و نەتوانن ئەو ئەرکەی لێیان چاوەڕێ دەکرێت ڕایپەڕینن؛ ئەمە بێجگە لە کێشەی بەردەوامی موچە بۆ کارمەندانی تەندروستی؛ کە کۆڵەکەی ڕاگرتنی نەخۆشخانەکانن.

گوڵپى لە بەشێكى ترى وتارەكەى دا ئەوەى خستۆتەڕو كە بۆ هەندێك نەخۆشی خێرا، بڕێك چارەسەریی خێراو بە پەلە ئامادەیە، بەڵام تۆ نەشتەرگەرییەکت بوێت لە نەخۆشخانەیەکی حکومی دو بژاردەت هەیە: یان بە ئێش و ئازارەوە بتلێرەوە تا نۆرەت دێت لە ساڵی داهاتو، یان فەرمو بچۆرە ئەهلی و چارەسەریی خۆت بە پارە وەرگرە.

ناوبراو لە وتارەكەى دا ئەوەشى رونكردۆتەوە كە ئەگەر كەسێک داهاتی مانگانەی کەمتر لە ملیۆنێک دينار بێت، ئەوا تەنها یەک نەخۆشی بەسە كه بیکاتە سواڵکەر لەبەردەم نەخۆشخانەیەکی ئەهلی و نۆڕینگەی پزیشک و تاقیگەو دەرمانخانەکاندا.


  • ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له‌ ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت

  • له‌ هه‌ر 23 كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه‌

  • ٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا

  • پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا

  • کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان

  • تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات

  • یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟

  • ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز

  • ڕاپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به‌ ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له‌ ئێران ئاشكرا ده‌كات

سەرەکی