2025-11-04 5487 جار خوێنراوەتەوە

هه‌وڵى دزینى بۆرى نه‌وت درا

پۆلیسی بەسرە ئاشکرایکرد، چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە کاتێک ویستوویانە بۆری نەوتی بەسرە بدزن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزەی فیدراڵ لەبەسرە، دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە مۆڵەتی ئەمنیی ساختەیان پێبووەو هەوڵیانداوە بۆرییەکانی نەوتی بەسرە بدزن.

لەڕاگەیەندراوێکدا کە بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بەدواداچوونێکی وردی فەرماندەی گشتیی پۆلیسی وزەو ئاسایش تاکەکان لەپارێزگای بەسرە، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران‌و ئۆتۆمبێلەکەیان دەستی بەسەرداگیرا.

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشیخستەڕوو، دوای ئەوەی دەرکەوتووە ئەوکەسانە مۆڵەتی ئەمنیی ساختەیان پێبووە، پاشان پلانیان ھەبووە بۆرییە نەوتییەکان بدزن.

  • له‌باره‌ى كه‌شى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ هۆشداریده‌درێت

  • سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەکەنداو پشتڕاستدەکاتەوە

  • سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كه‌ى دیمه‌شق ئاشكراكراو ئیسرائیلیش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران داوای تووندتركردنى ياساى حیجاب ده‌كات

  • هاتووچۆی هه‌رێم شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌و هۆشداریده‌دات

  • سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى یه‌كێتیى: هه‌ڵبژاردن ته‌واو كاتى گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتى

  • عێراق ڕوبه‌ڕووى شڵه‌ژانێكى قورسى دارایی ده‌بێته‌وه‌

  • ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووباره‌ بكرێته‌وه‌و پارتى هۆشداریده‌دات

  • سەید ڕەزای دەرسیم چۆن خۆی کرد بە قوربانی بۆ گەلەکەی؟

سەرەکی