2025-11-04 5912 جار خوێنراوەتەوە

مانگی ڕابردوو نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایدەگەیەنێت، لەمانگی ڕابردودا پێنج ملیۆن‌و 834 هەزارو 486 بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشراوە، كە ڕۆژانە 188 هەزارو 221 بەرمیل نەوت بووە.
 
له‌ڕاپۆرتێکدا، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، زۆرترین هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕۆژێکدا لەمانگی ڕابردوو، ڕۆژی 9ی مانگ بوە کە ملیۆنێک‌و 31 هەزارو 445 بەرمیل بوە، کە لەلایەن کەشتیی (پۆلیگۆس)وە بارکراوە.
 
ئاماژەی بەوەشکراوە، هەناردەی نەوتی هەرێم كەسێ ڕۆژ جارێک بوە، لەمانگی ڕابردودا بەمشێوەیە بوە، "3ی مانگ 647 هەزار بەرمیل، 6ی مانگ 331 هەزارو 24 بەرمیل، 9ی مانگ ملیۆنێک‌و 31 هەزارو 445 بەرمیل، 13ی مانگ 601 هەزارو 823 بەرمیل، 16ی مانگ 578 هەزارو 398 بەرمیل، 20ی مانگ ملیۆنێک‌و 27 هەزارو 119 بەرمیل، 24ی مانگ 608 هەزارو 680 بەرمیل‌و ڕۆژی 30ی مانگیش ملیۆنێک‌و 365 بەرمیل هەناردەکراوە".
 
هەر لەو مانگەدا، 66 ملیۆن‌و 78 هەزارو 192 بەرمیل نەوتی مامناوەندی بەسرە هەناردەکراوە، بەتێكرا ڕۆژانە دەکاتە دوو ملیۆن‌و 131 هەزارو 555 بەرمیل.
 
هاوکات 38 ملیۆن‌و 737 هەزارو 914 ملیۆن بەرمیل نەوتی قورسی بەسرەش هەناردەکراوە، کە بەتێكڕا ڕۆژانە ملیۆنێک‌و 249 هەزارو 610 بەرمیل نەوت بوەو بەو پێیە، بەنەوتی هەرێمی کوردستانەوە، عێراق مانگی ڕابردوو 110 ملیۆن‌و 650 هەزارو 970 بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە.

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

سەرەکی