2025-11-15 3830 جار خوێنراوەتەوە

سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى یه‌كێتیى: هه‌ڵبژاردن ته‌واو كاتى گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتى

سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى یه‌كێتیى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەڵبژاردن تەواو، ئێستاش كاتى ڕه‌خنه‌و قسه‌ى توند نییه‌ له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتیدا، ده‌شڵێت:"کاتی ئەوەیە یەکێتیی‌و پارتی ڕاستەوخۆ وەك دوو هێزی بەرپرس پێکەوە دابنیشن‌و تەواوی کێشەکانی نێوانیان بخەنە بەرباس".

بەهرۆز گەڵاڵی له‌وتارێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "ئێستا کات‌و ساتی وتووێژو گفتوگۆی کوردانەو سیاسیانەیە".

ده‌شڵێت، "کاتی ڕەخنەو قسەی توند لەدژی یەکتر نییە، کاتی ئەوەیە یەکێتیی‌و پارتی، ڕاستەوخۆ وەك دوو هێزی بەرپرس پێکەوە دابنیشن‌و تەواوی کێشەکانی نێوانیان بخەنە بەرباس‌و لیکۆڵینەوەی وردو مەسئولانەو کوردانە".

به‌وته‌ى گه‌ڵاڵى، "سەرەتا ئەركی ئەوانە بەرامبەر بەدۆخی ناوخۆ دواتریش بەرامبەر بەغداو دۆخی ناوچەكە نەخشەرێگایەكی نوێیان هەبێت‌و ڕێكەوتن بكەن لەسەری، بەغدای سبەینێ بەغدای دوێنێ نییە".

له‌كۆتایشدا هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت، "پێویستە پارتى‌و یه‌كێتیى وەرەقەیەکی هاوبەش ئامادەبکەن‌و بەوەفدیکی هاوبەش قیادەی كورد بكەن لەبەغدا، بەپێچەوانەی ئەمە هەرلایەک بەتەنها بڕوات، گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات، ئەگەری دۆڕاندنی زیاترەو ئەوەش زیانی بۆ پرسی كورد دەبێت!".

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی